پێشمه‌رگه زیانى زۆرى له داعش دا..به ده‌یان كوژراو و برینداریان هه‌یه

كه‌ركووك-KDP.info- به‌رێوه‌به‌رى پۆلیسى شارۆچكه و شاره‌دێیه‌كانى كه‌ركووك ڕایده‌گه‌ینێت، له سنوورى كه‌ركووك تیرۆرستانى داعش له لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌وه تێكشكێندران، له گوندێكى تریش ژماره‌یه‌ك كه‌س به گومانى تیرۆرستى ده‌ستگیر كران.
عه‌مید(سه‌رحه‌د قادر) به‌رێوه‌به‌رى پۆلیسى شارۆچكه و شاره‌دێیه‌كانى كه‌ركووك كه به‌شدارى شه‌ڕه‌كه بوو، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى راگه‌یاند: " دڕه‌نگانى دوێنێ شه‌و تیرۆرستانى داعش له سنوورى كه‌ركووك په‌لامارى چوار گوندیان دا‌و شه‌ڕوپێكدادان دروست بوو و هێرشه‌كه زیاتر بۆ سه‌ر گوندى موڕه‌ى گه‌وره بوو دواى هاتنه پێش له‌و گونده له ئه‌نجامدا هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و پۆلیسى قه‌زاو ناحیه‌كان به هاوكارى فرۆكه‌جه‌نگییه‌كانى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان توانرا ئه‌و گونده به ته‌واوى له تیرۆرستانى داعش پاك بكه‌ینه‌وه.
(سه‌رحه‌د ) گوتیشى: "زیانێكى گه‌وره به ر تیرۆرستانى داعش كه‌وتووه هه‌ر چه‌ند ئامارێكى ته‌واو ئێستا له‌به‌رده‌ستدا نییه، به‌ڵام به ده‌یان كوژراو و بریندارى تیرۆرستانى داعش هه‌یه.
به‌رێوبه‌رى پۆلیسى شارۆچكه و شاره‌دێیه‌كانى كه‌ركووك زیاتر گوتى: "زانیار یمان هه‌بوو له گوندى قه‌ره‌ته‌په تیرۆرستانى داعش له رێگه‌ى شانه‌ى نووستوو ده‌یانویست كارى تیرۆرستى ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام وه‌كو پۆلیس توانیمان شه‌ش كه‌س له‌و گونده‌ى قه‌ره‌ته‌په ده‌ستگیر بكه‌ین به گومانى ئه‌وه‌ى هاوكار بوون له‌گه‌ڵ تیرۆرستانى داعش.
نه‌شوان به‌رزنجى_بڵند ئیبراهیم




