٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

خورماتوو بەھۆی تەقینەوەیەک 11کەس بوونە قوربانی

سەرچاوە: KDP.info

خورماتوو-KDP.info-  بەرپرسی ئاسایشی خورماتوو ڕایگه‌یاند، ئێوارەی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراودا 11ھاووڵاتی بوونه‌ قوربانی.

بەرپرسی ئاسایش خورماتوو (فارووق ئەحمەد) بە KDP.infoی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی تین شارۆچكه‌ی خورماتوو، كه‌ کاتی گردبوونەوەی ئاوارە و خەڵکی دەوروبەری شارۆچكه‌كه‌ بوو، بۆمبێکی چێندراو تەقییەوە و، لە ئاکامدا سێ کەس کوژراون و ھەشتی دیکەش بریندار بوون.

(فارووق ئەحمەد ) گوتیشی، ئەو ھاووڵاتیانەی بوونەتە قوربانی سوننەن.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار