سبهینێ لیژنەی ئامادەکردنی دەستوور کۆ دەبنهوه

ههولێر -KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی ئامادەکردنی دەستوور دەڵێ، بڕیارە سبەینێ لیژنەکەیان دیسان کۆ ببێتەوە و، باسی ماف و ئازادییەکان بکەن.
ئەندامی لیژنەی ئامادەکردنی دەستوور (عەبدولحەکیم خەسرەو) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارە سبەینێ سەعات ١١ی پێشنیوەڕۆ، کۆ ببینەوە و، ماف و ئازادییەکان بکەین، بە تایبەت مافە سیاسی و مەدنییەکان."
(عەبدولحەکیم خەسرەو) گوتیشی: "بنەما سەرەکییەکان ھەمووی تەواو بووە، بەڵام تەنها ئەو مادەیە ماوە کە باسی ئایین دەکات، ئەوەش ھیچ کێشەیەکی لەسەر نییە و، تەنها ھەندێک بۆچوونی جیا لەبارەی ھەندێک چەمک ھەیە."
لیژنەی ئامادەکردنی دەستوور لە ٢١ ئەندام پێک دێت و، پێویستە بە ٩٠ ڕۆژ پڕۆژەی دەستور ئامادە بکەن بۆ ڕاپرسی.
بڵند ئیبراھیم




