تەرمی ١٣سەرکردەی داعش گەڕایەوە مووسڵ

مووسڵ -KDP.info- فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان، بە بۆردومان ١٣ سەرکردەی داعشیان کوشت؛ داعش تەرمەکەیانی ناردووەتەوە بۆ پزیشکی دادوەریی مووسڵ.
بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (عیسمەت ڕەجەب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان، مۆڵگە داعشەکانی گەڕەکی 'ئیسلاحزراعی'ـیان لە مووسڵدا کوتا و، ١٣ سەرکردەی داعشیان تێدا برد؛ لەو سێنزە کەسەدا، دەیان خەڵکی بەریتانیان و، باقییەکەیان ئەمەریکایین."
(عیسمەت ڕەجەب) گوتیشی: "داعش ھەر ئەمڕۆ تەرمی هەرسێنزەکەیانی ناردووە بۆ پزیشکی دادوەریی مووسڵ."
بڵند ئیبراھیم




