به‌غدا ده‌ستى کردە قه‌رزكردن

هه‌ولێر-KDP.info-ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات حكوومه‌تى عێراق ده‌ستى به‌وه‌رگرتنى قه‌ر له بانكه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كردووه و، كاریگه‌رى نێگه‌تیڤیشى ده‌بێت؛ بۆیه وا باشتره كه ڕێككه‌وتنەکەی هه‌ولێر جێبه‌جێ بكات.
ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق کەوتووەتە خۆی بچێتە بەر مەرجی بانکه جیهانییه‌کان و، 800ملیۆن دۆلار قەرزیان لێ بکات؛ ئه‌م مه‌رجانه پاشخانى نێگه‌تیڤی بۆ عێراق به‌دواوه ده‌بێت، چاودێران پێیان وایه به‌غدا ده‌بێ له‌بری ئه‌م قه‌رزوه‌رگرتنه، هه‌تا زووە کێشه نه‌وتییه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌ولێردا چاره‌سه‌ر بکات.
خۆشه‌وى خه‌لیل حه‌كیم ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "به داخه‌وه ئه‌وه به‌غدا دووباره دیار نییه كه ئه‌م مانگه پابه‌ندنى ڕێككه‌وتنەکەى هه‌ولێر و به‌غدا ده‌بێت یان وه‌ك جاران مامه‌ڵه ده‌كات؟! دیارە ئەگەر هەر لەسەر بەزمەکەی خۆی بێت، ئیتر لێی بێدەنگ نابین."
گوتیشی: "ئێستا عێراق بۆ وه‌به‌رهێنان و بوژانه‌وه‌ى چه‌ند پرۆژه‌یه ده‌ستى كردووه به وه‌رگرتنى قه‌رز لە ده‌وڵه‌تان، به‌ڵام نازانرێت ئه‌م قه‌رزه چۆن و چى لێ ده‌كرێت و پاره‌كه‌ى بۆ چ پڕۆژه‌یه‌ك خه‌رج ده‌كرێت؛ بۆ خۆی باشتره له‌بری ئه‌و كاره ڕیككه‌وتنەکەی هه‌ولێر جێبه‌جێ بكات."
گوتیشى: "ئه‌گه‌ر به‌غدا پابه‌ندنى ڕێككه‌وتنه‌كه نه‌بێت وه‌ڵامى خۆمانیان پێ ده‌ده‌ینه‌وه".
كارزان هه‌ورامى




