پهروهرده لهم وادهیهدا ئهنجامی تاقیكردنهوهکانی پۆلی 12 ڕادهگهیێنێت
__2015_07_05_h18m6s29__LB.jpg)
ههولێر-KDP.info-وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەینێت، بڕیارە پێش جەژنی ڕەمەزان ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی ڕابگەینن.
گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان (فاتیح مەولەوی زادە) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "کارکردن بەردەوامە بۆ ئەوەی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی تەواو بکەین و، ڕایبگەیێنین؛ وا ئێستا کارەکە قۆناغی باشی بڕیوە و لە ماوەیەکی کەمدا ئەنجامەکان ڕادەگەیێنین."
(فاتیح مەولەویزادە) گوتیشی: "ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ پێش جەژن ڕادەگەیێنێن، بەڵام جارێ دیار نییە ڕێک چەند ڕۆژ پێش جەژن دەبێت؛ گرنگ ئەوەیە دەستوبردی لێ دەکەین زووتر ئەنجامەکە ڕابگەیێنین."
بڵند ئیبراھیم




