"هه‌رێم پەناگەی گشت مه‌سیحیه‌كانی عێراقه"
__2015_07_05_h17m45s0__LB.jpg)
هه‌ولێر -KDP.info- نوێنه‌رى كلدان‌ئاشوورى له په‌رله‌مانى كوردستان ئاماژه به ڕه‌وشى خراپى دیان (مه‌سیحی)ـیه‌كانى عێراق ده‌كات و ده‌ڵێت زۆربه‌یان ڕوو له هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن.
(یروانت نیسان ماركۆس بترس) نوێنه‌رى كلدان‌ئاشوورى له په‌رله‌مانى كوردستان به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى ڕاگه‌یاند: "توندوتیژیه‌كى یه‌كجار زۆر لە دیانەکانی عێراق ده‌كرێت؛ به‌شێكى یه‌كجار زۆریان عێراقیان جێ هێشتووه و، به‌شێكى زۆریشیان ڕووه‌و هه‌رێمى كوردستان هاتوون، له كاتێكدا ئه‌و مه‌سیحیانه‌ى عێراق یان ڕووبه‌ڕووى مه‌رگ ده‌بنه‌وه یان كۆچ ده‌كه‌ن بۆیه له ماوه‌ى ڕابردوو به‌شێكى زۆریان له ڕێگاى فه‌ره‌نساوه عێراقیان به‌جێ هێشتووه."
گوتى: "هه‌ولێر و كوردستان سه‌نته‌رى كۆكردنه‌وه‌ى مه‌سحیه‌كانى هه‌موو عێراقن؛ ده‌توانین بڵێن كه كوردستان ئێستا چه‌قى ڕێژه‌ى دانیشتووانى مه‌سیحیى تێدایه، چونكه تاكه شوێنى ئارامه له‌م وڵاته ئه‌وان ده‌ستدرێژییان نه‌كرێته سه‌ر".
گوتیشى: "به داخه‌وه به‌پێى ئامارى ڕێكخراوه جیهایینه‌كان ڕێژه‌ى كۆچى مه‌سیحه‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات و هه‌رێمى كوردستان زۆر زیادى كردووه هه‌زاران خێران له مووسڵ ڕایان كردووه بۆ هه‌رێمى كوردستان و، داعش ماڵ و مڵك و خانوویانی دابڕ کردووە".
ئه‌وه‌شى خسته ڕوو کە ئێستا له هه‌وڵى ئاماركردنى سه‌رجه‌م ئه‌و ئاوارانه‌ن كه هاتوون بۆ هه‌رێمى كوردستان و دواتر ڕاپۆرتێك ده‌درێته كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى له‌و باره‌وه.
كارزان هه‌ورامى




