پارتى نایه‌وێت لاسه‌نگى سیاسى لایه‌نه‌كان تێك بچێت

هه‌ولێر- KDP.info-ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى پارتىی دیمو‌كراتى كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات سه‌ردانى شاندى پارتى بۆ لاى لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستان له سلێمانی زۆر باش بوو و به‌ئه‌رێنی لێكدانه‌وه‌ى بۆ كراوه.
(نورى حه‌مه عه‌لى) ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى ڕاگه‌یاند: سه‌ردانى ئه‌مڕۆى شاندى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان بۆ هێزولایه‌نه سیاسیه‌كان زۆر ئه‌رێنى بوو ده‌رى خست كه پارتى هه‌میشه له‌گه‌ڵ سازان و ته‌وافوقیدایه و ئه‌وه‌ى به‌لایه‌وه گرنگه ئه‌وه‌یه ڕێگایه‌كى هاوبه‌ش بدۆزرێته‌وه بۆ چاره‌كردنى سه‌رجه‌م ئه‌و پرسانه‌ى كه ئێستا له‌نێوان لایه‌نه‌كان بووه به‌گرفت گوتى: "قسه‌كانى پارتى له كۆنگره ڕۆژنامه نووسییه‌كان زۆر ڕوونه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه حه‌قه هێزه سیاسییه‌كان خۆیان ئه‌وه بزانن كه پارتى نایه‌وێت لاسه‌نگى سیاسى لایه‌نه‌كان تێك بچێت به‌تایبه‌تى ئێستا لایه‌نه‌كان خۆیان باش ده‌زانن ئه‌وه‌ى له 23ـی مانگی ڕابردەدا ڕووی دا له په‌رله‌مانى كوردستان، هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره بوو ئه‌مرۆش له كۆبوونه‌وه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه ته‌وه كه ده‌بێت بابه‌ته گرنگه‌كان به شێوه‌ى سازان و ته‌وافوقى چاره‌سه‌ر بكرێن".
گوتیشى: "هه‌روه‌كو چۆن ئه‌وه‌ى پارتى له پێكهێنانى حكوومه‌ت ڕه‌چاوى سه‌رجه‌م لایەنە‌كانى كرد ده‌بوو لایه‌نه‌كانیش ئه‌و بنه‌مایه‌یان ڕه‌چاو بكردبایه و به‌بێ پارتى له‌و كۆبوونه‌وه‌یەدا ئه‌و پڕۆژه‌یەیان نه‌خوێندایه‌ته‌وه و پارتى بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كانى سه‌لماند مه‌بده‌ئى ته‌وافوق چییه".
كارزان هه‌ورامى




