داعش 4 ئافرهتیان گوللهباران كرد و، 78 كهسیشیان بهند كرد

مووسڵ-KDP.info-سەرچاوەیەك لە نزیك ڕووداوەكانی شاری مووسڵ ئاشكرای كرد، ڕێكخراوە تیرۆریستییەكەی داعش 4 ئافرەتی بە تۆمەتی سیخوڕی لە ڕۆژهەلاتی مووسڵ گوللەباران كرد و، 78 كەسیش بۆ ئازادكردنی منداڵاكانیان چووبوون دەستگیر كران و بەندكران!
سەعید مەموزینی كارگێڕ و بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش لە سەربازگەی سەلامیە لە نزیك شارۆچكەی حەمدانیەدا (22 كیلۆمەتر لەو لای ڕۆژهەڵاتی مووسڵەوە) 4 ئافرەتیان گوللەباران كرد، ئاخر داعش دەڵێ سیخوڕییان لێ کردوونە."
مەموزینی گوتیشی: "هەر لەو سەربازگەیەدا داعش ئەو 78 دایك و باوكەیشی دەستگیر كرد، كە هاتبوون داوای ڕۆڵەكەیانیان دەكردەوە؛ داعش ئەو گەنجانەی ڕەشبگیر کردووە بۆ شەڕ."
یهحیا سابیر ــ ههژار مهموزینی




