پارتی و گۆڕان جه‌ختیان له گه‌یشتن به‌ئه‌نجامێكی دڵخۆشكه‌ر كرده‌وه

سلێمانی-KDP.info-هه‌ریه‌ك له (نێچیرڤان بارزانی) و (نه‌وشیروان مسته‌فا) له‌پرێسكۆنفرانسێكدا دڵخۆشیان به كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان ده‌ربڕی و جه‌ختیان كرده‌وه كه سه‌رنجه‌كانیان له‌باره‌ی ده‌ستوور و پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌یه‌كدی داوه و كۆبوونه‌وه‌كه‌یشیان به ئه‌رێنی ناو برد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (نێچیرڤان بارزانی) جێگری سه‌رۆكی پارتیی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ رێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان (نه‌وشیروان مسته‌فا) كۆ بووه و له‌پرێسكۆنفڕانسێكدا ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ میدیاكاران خسته ڕوو وهه‌ردوو لا باسیان له‌ئه‌رێنی كۆبوونه‌وه‌كه كرد كه گفتۆگۆكان باش به‌ڕێوه‌چوونه.
له‌ده‌سپێكیشدا (نه‌وشیروان مسته‌فا) خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌سه‌ردانی شاندی پارتیی دیموكراتی كوردستان كه سه‌ردانی سلێمانیان كردووه و له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان كۆبوونه‌وه‌یان كردووه و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌یش كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ن، گوتیشی كه ئێمه لامان گرینگ بوو كه سه‌رنجی پارتیمان له‌سه‌ر كێشه‌كانی ئیستای هه‌رێم به كێشه‌ی پرسی سه‌رۆكایه‌تیشه‌وه بزانین بۆ چاره‌كردنی كێشه‌كان و هه‌روه‌ها سه‌رنجی خۆیشمان پێڕاگه‌یاندن و كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وامیان ده‌بێ و ئومێدیشمان وایه به‌زووی بگه‌ینه چاره‌سه‌ری هاوبه‌ش.
لای خۆیشیه‌وه جێگری سه‌رۆكی پارتیی دیموكراتی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) رایگه‌یاند كه سوپاسی (نه‌وشیروان مسته‌فا) و شاندی یاوه‌ری ده‌كه‌ین بۆ پێشوازیان، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا قسه‌مان كردووه كه هه‌ردوولا رێككه‌وین له‌سه‌ر ده‌ستوور و پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و یه‌رده‌وامیش ده‌بین له‌گفتوگۆكان بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ین به ئه‌نجامێك كه دڵخۆشكه‌ر بێت..(نێچیرڤان بارزانی) راشیگه‌یاند كه كۆبوونه‌وه‌كه باشبووه و به ئه‌رێنی ناوبرد.




