مانگی سووری كوێت 200ملیۆن دۆلا بۆ ئاواره‌كان ته‌رخان ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info-شاندێكی مانگی سووری كوێت له میانی سه‌ردانیان بۆ لای پارێزگاری هه‌ولێر ڕایان‌گه‌یاند كه به‌نیازن 200 ملیۆن دۆلار بۆ هاوكاری ئاواره‌كانی نیشته‌جێی هه‌رێم ته‌رخان بكه‌ن.
مانگى سوورى كوێت له میانه‌ى كاره مرۆیی و فریاگوزارییه‌كانیان له هه‌رێمى كوردستان و عێراق كه بڕیاره به كۆمه‌كى 200ملیۆن دۆلار بۆ هاوكارى و یارمه‌تیدانى ئاواره‌و په‌نابه‌ران له ته‌ك ڕێكخراو ئاژانسه نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌كان خزمه‌ت بكه‌ن، له دیدارێكیان له‌گه‌ڵ نه‌وزاد هادى پارێزگارى هه‌ولێر ئاماده‌گى خۆى نیشاندا بۆ هه‌ماهه‌نگى و ده‌ستبه‌كار بوون .
شانده‌كه كه پێك هاتبوو له دكتۆر عومه‌ر ئه‌حمه‌د كه‌نده‌رى سه‌ركونسوڵى ده‌وڵه‌تى كوه‌یت له هه‌رێمى كوردستان و ئه‌نوه‌ر عه‌بدوڵا حه‌ساوى جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نوومه‌نى كارگێڕى مانگى سورى كوێتی و یوسف فه‌هد میعراج به‌ڕێوه‌به‌رى دۆسیه‌ى ڕوداو و فریاگوزارى بارى له ناكاو له مانگى سورى كوه‌یتى ئاماده بوونى خۆیان نیشاندا بۆ هه‌ماهه‌نگى و هاریكارى پارێزگاى هه‌ولێر و ئاژانسه‌كانى نێوده‌وڵه‌تى له هه‌رێمى كوردستان بۆ كارى فریاگوزارى و ئه‌نجامدانى كار‌و پڕۆژه‌ى جیا جیا له بواره‌كانى فریاكه‌وتن و كۆمه‌ك و دا‌و و ده‌رمان و خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى و دروستكردنى كه‌مپى تازه بۆ ئاواره‌و په‌نابه‌ران .
پارێزگارى هه‌ولێر وێڕاى ستایشى هه‌ڵوێستى مرۆیی و دۆستانه‌ى به‌شدار بوونى مانگى سورى كوێتی له بوارى خزمه‌تگوزارى و كۆمه‌ك بۆ ئاواره‌و په‌نابه‌ران،هیواى خواست له‌ته‌ك ڕێكخراوه‌كانى تر‌ى وه‌كو مانگى سورى ئیمارات و مانگى سورى قه‌ته‌رو دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كانى شانشینى ئه‌رده‌ن و شانشینى عه‌ره‌بى سعودى، ئه‌وانیش به گه‌رمى بێنه مه‌یدان و خزمه‌ت به ئاواره‌و په‌نابه‌ران بكه‌ن .
هه‌موو ئاسانكارییه‌كیشى خسته ڕوو بۆ هه‌ماهه‌نگى و ڕێكخستنى به‌رنامه‌كان و سه‌رخستنى هه‌وڵه‌كانیان و پوخته‌یه‌كیش له‌سه‌ر ڕه‌وشى ژیان و گوزه‌رانى ئه‌و ئاواره‌و په‌نابه‌رانه‌ى خسته ڕوو كه له له‌سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر نیشته‌جێ كراون، چ له كه‌مپه‌كان و یاخود له‌ناو شار‌و شارۆچكه‌و كۆمه‌ڵگه‌كان، كه ده‌كرێ به هه‌ماهه‌نگى پارێزگا كار و پڕۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى جیاجیایان پێشكه‌ش بكرێت .




