پارتی و یەکێتی: دەبێ بە هەمووان ئەم قۆناخە تێپەڕێنین

سلێمانی-KDP.info- (نێچیرڤان بارزانی) ڕایگەیاند، بە ڕاشکاوی بە یەکێتیمان گوتووە، لە کۆی پرسەکاندا ئامادەیییمان هەیە وەک پارتی تاوتوویان بکەین. جەختیشی کردەوە کە، لە لایەک باسی تەوافوق و سازان دەکەین و، لە پەرلەمانیش ئەمە پشتگوێ دەخرێ، چونکە ئێمە وەها ڕێککەوتووین کە لیژنە 21کەسییەکە کە دەستوور دەنووسێتەوە، پێمان وایە قسەکردن لەسەر پرس و پڕۆژەکانی دیکەی هەر لە ڕێی ئەو لیژنەیەوە یەکلا بکرێتەوە.
پاش کۆبوونەوەی ئەمڕۆ یەکشەممەی نێوان شاندی پارتی و یەکێتی لە سلێمانی، کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بۆ هەریەک لە جێگری سەرۆکی پارتی(نێچیرڤان بارزانی)و جێگری دووەمی سکرتێری گتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان (بەرهەم ئەحمەد ساڵح) ساز درا.
سەرەتا (بەرهەم ئەحمەد ساڵح) گوتی، یەکێتی هەڵوێستی خۆی راگەیاندووە کە لەگەڵ سیستمی پەرلەمانییە، هاوکات بڕوامان وایە کوردستان پێوسیستی بەوەیە کە لە ڕێی سازانەوە چارەی کێشە سیاسییەکانی بکات.
(بەرهەم ساڵح) گوتیشی، یەکێتی دەیەوێ بەڕێوەبردنی ئەم وڵاتە لە پرسەکانی ئەمنی قەومی و ئابووری و سیاسیی ئەمن وڵاتە دەبێ قسەمان هەبێ. ههروهك كاك (نچیرڤان)یش گوتی، لهمانهدا بۆجوونی جیاوازمان ههن، بهڵام ههبوونی جیاوازییهكان كۆتایی دنیا نییه و دهشێ سازانیان لهبارهوه بكهین.
ڕایشیگەیاند، بەم ڕۆحیەتەی کە لە کۆبوونەوەکاندا دەخرێنە بەر باسەوە دەتوانین لەگەڵ کۆی لایەنەکاندا، هەرێم بگەیەنینە ئاستێکی باشی دیموکراتی.
دەربارەی ئەگەری ڕێککەوتنی یەکێتی لەگەڵ لایەنەکاندا گوتی، یەکێتی ڕێککەوتنی پێشوەختەی لەگەڵ هیچ لایەنێکدا نییە، هەڵبەت لەگەڵ هەموو لایەنەکاندا بۆچوونی جیاواز هەیە، بەڵام دەخوازین لە ڕێی دانوستانەوە بگەینە دیتێکی هاوبەش.
جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی، دەربارەی ڕێککەوتنی ستراتیژیی نێوان پارتی و یەکێتییش گوتی، ڕێککەوتنی ستراتیژی بۆ تێپەڕاندنی شەڕی نێوخۆ بوو و کۆمەڵێک دەستکەوتیشی هێنایە کایەوە، بەڵام بۆ ئەمڕۆ دەبێ بە شێوازی دی کار بکەین، چونکە هەر یەکێتی و پارتی نین کە دەتوانن بە تەنیا وڵات بەڕێوە ببەن. پێویستمان بەوەیە بە هەمووان کوردستان لەم قەیرانە ڕزگار بکەین.
هاوکات جێگری سەرۆکی پارتیی دیموکراتی کوردستان(نێچیرڤان بارزانی)ـیش لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا ڕایگەیاند، سپاس بۆ پێشوازی ی ن ک؛ لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ لەسەر دەستوور، پرسی سەرۆکی هەرێم، پرسی دەستوور و سازان لەسەر بابەتە گرینگ و چارەنووسسازەکان خرانە بەر باس، لەگەڵ یەکێتیدا وەک ئەو هاوپەیمانەی کە زۆر قۆناخمان پێکەوە تێپەڕاندوون، هەڵبەت کۆک بووین لەوەی کە دەبێ ئەم پرسانە چارە بکەین، پرسی داعش و قەیرانی داراییی و پرسە نێوخۆییەکانیش دەبێ چارەیان بۆ بدۆزینەوە.
(نێچیرڤان بارزانی) هەروەها ڕایگەیاند، بە ڕاشکاوی بە یەکێتیمان گوتووە، لە کۆی پرسەکاندا ئامادەیییمان هەیە وەک پارتی تاوتوویان بکەین. مەسەلەی دەستووریش کە بۆ تەنیا کەسێک نانووسسرێتەوە و، سبەی ڕەنگە کەسێکی دی ببێتە سەرۆک و دەبێ هەمووان لەبارەیەوە کۆک بین، لەبارەی سیستمیشەو ئێمەیش لەگەڵ ئەوەداین و هیچ جیاوازیێکمان نییە، لەسەر وەردەکاری ڕەنگە جیاوازیێک هەبێ ئەویش لە ڕێی دانوستانەوە دەشێ تەوافوقی لەبارەوە بکرێ.
(نێچیرڤان بارزانی) کۆبوونەوەکی 23ـی حوزێران کە دەرچوون بوو لە تەوافوقی نیوان لایەنە پێکهێنەرەکانی کابینەی هەشتەم، جەختیشی کردەوە کە، لە لایەک باسی تەوافوق و سازان دەکەین و، لە پەرلەمانیش ئەمە پشتگوێ دەخرێ، چونکە ئێمە وەها ڕێککەوتووین کە لیژنە 21کەسییەکە کە دەستوور دەنووسێتەوە، پێمان وایە قسەکردن لەسەر پرس و پڕۆژەکانی دیکەی هەر لە ڕێی ئەو لیژنەیەوە یەکلا بکرێتەوە.
سەرۆکی شاندی پارتی دووپاتیشی کردەوە، ئێمە ئامادەین چ موناقەشەیەک لەسەر دەستەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێمیش بکرێت دانوستانی لەبارەوە دەکەین و ئامادیشین چ زیاد بکرێ یان کەم بکرێتەوە، گفتوگۆی لەبارەوە بکەین.
ئەو ڕۆژەی کە کابینەی هەشتەممان دامەزراند وا ڕێککەوتین کە هەموومان بڕیارەکان پێکەوە دەدەین و پێکەوەیش کابینەکە بەڕیوە دەبەین، بەڵام ئەوەی کە لە ناو پەرلەمان کرا، بنەمای تەوافوقەکەی هەژاند، چونکە من دەڵێم دەبوایە لەسەر بنەمای تەوافوقەکەمان کارمان بکردایە، چونکە بەشداریشمان لە بەغدا و لێرەیش هەروا بووە.
گوتیشی، خۆی نایشبێت دەستەڵات لە لای سەرۆکی هەرێم یان سەرۆکوەزیران بە تەنیا کۆ بکریتەوە، بەڵکە دەبێ هاوسەنگیی لە نێوانیاندا هەبێ. بەڵام (نێچیرڤان بارزانی) باوەڕی وابوو کە، باسکردن لە پرسی سەرۆکایەتی و گرفت بۆ هێنانە پێشی، کارێکە لە ئێستادا کە لەبەردەم قەیرانگەلێکداین، پیویست نەبوو، هەرچۆنێک بێت دەبێ کۆی لایەنەکان بەرپرسانە مامەڵەی لەگەڵدا بکەن.
دەربارەی هێندە دووپاتکردنەوەی چۆنیەتیی سیستمی حوکمڕانیی هەرێمیش (نێچیرڤان بارزانی) ڕایگەیاند، بۆچوونێکی ڕاست نییە کە سیستمی ئێستای حکوومەت سەرۆکایەتییە، چونکە لە راستیدا سیستمێکی تێکەڵە، چونکە یەکێک لەو دەستەڵاتانەی کە لە سیستمی سەرۆکایەتیدا هەیە و پێڕۆ دەکرێ، ڕەوانەکردنی هێزە بۆ دەرەوە بێ گەرانەوە بۆ پەرلەمان، کە سەرۆک لەمەیاندا بۆ پەرلەمان گەڕایەوە و، هەروەها بەکارهێنانی ڤیتۆیە کە سەرۆکی هەرێم ئەمەی نییە، سێیهمیش ههڵوهشاندنهوهی پهرلهمانه، كه ههرسێ دهستهڵاتهكهیش له ایسای سهرۆكایهتیی ههرێمدا نییه. بۆیه ئەمانە گوزارشتن لەوەی کە سیستمی ئێمە تێکەڵە نەک سەرۆکایەتی.
دەربارەی پێوەندییەکانیش لەگەڵ بەغدا، گوتی، ئەوەی کە پابەندی ڕێککەوتن نییە، بەغدایە و ئێمەیش لەم پرسەدا بەرژەوەندیی هاووڵاتیانمان لەبەرچاو دەگرین.
شیاوی گوتنە هەر پاش تەواوبوونی کۆنگرە رٶژنامەوانییەکە، شاندی پارتی بەرەو بارەگای سەرەکیی بزووتنەوەی گۆران بەڕێ کەوتن.




