٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەرۆكی فڕاكسیۆنەكان ئەمڕۆ كۆدەبنەوە.. ناكۆكی لەسەر پاسەوانی نیشتیمانی هەیە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- بڕیاردەری لیژنەی ئاساییش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ سەرۆكی فڕاكسیۆنەكان و لیژنەی ئاساییش و بەرگری لە ‌ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی بابەتی پاسەوانی نشتیمانییەوە كۆ دەبنەوە.

(شاخەوان عەبدوڵڵا) بڕیاردەری لیژنەی ئاساییش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئەمڕۆ وەكو دەستەی سەرۆكایەتیی ئاساییش و بەرگری لەگەڵ سەرۆكایەتیی كوتلە سیاسییەكانی ناو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆ دەبینەوە بۆ ئەوەی لەسەر ئەو خاڵە ناكۆكانەی پێش پشووی یاسادانان نەگەییشتینە رێككەوتن لەسەر بابەتی پاسەوانی نشتیمانی، سازانی لەسەر بكرێت ".
(عەبدوڵڵا) گوتیشی: "پێم وا نییە لەسەر ئەو بابەتە بگەینە رێككەوتن، چونكە كۆمەڵێك ناكۆكی هەن، بۆ نموونە ئەو خاڵانەی ناكۆكییان لەسەرە لە نێوان شیعە و سوننەدا، پێكەوەگرێدانی پاسەوانی نشتیمانییە بە سەرۆكی گشتی (قائد العام) یان یەكێك لە وەزیرەكان، ئەمە بابەتێكە لایەنی دەستووریش دەخاتە روو  و بۆ ئێمەی كوردیش بوونی پاسەوانی نشتیمانی لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان لەبەر ئەوەی هێزی پێشمەرگەی لێیە، دەبێت بە شێوەیەك بنووسرێتەوە كە بەرهەڵستی نەكات لە بوونی پێشمەرگە لەو سنوورانە و بێ رەزامەندیی هێزی پیشمەرگە دروست نەبێت، ئەمەو چەندان ناكۆكیی دیكەیش لەسەر پاسەوانی نشتیمانی هەیە".
نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار