٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هاوپەیمانان لە دوێنێوە تا ئەم بەیانییە ٩ هێرشی ئاسمانییان ئەنجام داون

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  بە گوێرەی ڕاپۆرتێكی "پنتاگۆن"، لە سەعاتی (٨)ـی دوێنێ بەیانییەوە تاوەكو سەعات (٨)ـی ئەمڕۆ، هاوپەیمانان بە سەركردایەتیی ئەمەریكا چەندین هێرشی ئاسمانییان لە عێراق و سووریا ئەنجام داوە.

بەپێی ڕاپۆرتەكە لە عێراق (٩) هێرشی ئاسمانییان ئەنجام داوە و، چەندین مۆڵگە و ئۆتۆمبیل و چاڵی خۆحەشاردانی داعشیان كردووەتە ئامانج.
هەروەها لە نزیك حەویجە هێرشێكی ئاسمانییان و لە نزیك فەللوجەیش سێ هێرشیان ئەنجام داوە، ئەمە جگە لەوەی دوو سەربازگەی داعش و دژەفڕۆكەیەك و چەند پێگەیەكی دیكەیشیان كردووەتە ئامانج.
لە نزیك مەخمووریش یەكەیەكی مانەوەی تیرۆریستانی داعشیان پێكاوە و، بەو هۆیەوە چەكی قورسی داعشیان لەو شوێنە تێك شكاندووە، لە نزیك مووسڵیش دوو هێرشی ئاسمانییان ئەنجام داوە و، هەروەها لە نزیك شنگالیش دوو هێرشی ئاسمانیان ئەنجام داوە كە بەو هۆیەوە چەند یەكەیەكی داعشیان تێك شكاندووە.
لە سووریاش ١٤ هێرشی ئاسمانییان ئەنجام داوە، كە لە نزیك حەسەكە شەش هێرشی ئاسمانی و لە نزیك حەلەب چوار هێرش و، لە نزیك كۆبانییش سێ هێرشی ئاسمانی و هەروەها لە (گرێ سپی)  هێرشێكی ئاسمانییان ئەنجام داوە.
شیاوی گوتنە، ڕاپۆرتەكەی پنتاگۆن، سەركەوتوویی هێرشە ئاسمانییەكانیان دووپات كردووەتەوە كە بەو هۆیەوە چەندین بنكەی سەربازیی داعش و ئۆتۆمبیل و چەكی قورس و پێگەی گرینگی داعشیان تێك شكاندووە.
و: خالید ئەحمەد

هەواڵی پەیوەندیدار