خوێندن بۆ كچ و كوڕی شەهیدانی دەستی تیرۆر بێبەرانبەرە

سۆران-KDP.info- بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران دەڵێت، لە بەڕێوەبەرایەتییەكەیاندا دەرگای ناونووسین بۆ كچ و كوڕی شەهیدانی ئەو پێشمەرگانەی كە بە دەستی داعش شەهید كراون كراوەتەوە، بۆ ئەوەی بۆ ساڵی داهاتوو لە قوتابخانە نموونییەكان بخوێنن.
(ئەشقی مەلا) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "كەسوكاری سەربەرزی شەهیدانی دەستی تیرۆری شەڕی داعش ئاگادار دەكەینەوە، ئەوانەی دەیانەوێت منداڵەكانیان لە قوتابخانەی نێودەوڵەتیی سۆران بخوێنن، با لە ئەمڕۆ بە دواوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، بەشی پەروەردە و خوێندن بكەن، بۆ ئەوەی پشتگیرییان بۆ بكرێت بۆ وەرگرتن و ناونووسكردنیان، كە خوێندن لەو قوتابخانەیە بۆ كوڕ و كچی شەهیدان بێبەرانبەرە".
رابین شێروانی




