شاندی پارتی گەیشتە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی.. لەگەڵ گۆڕان و سۆسیالیستیشدا کۆ دەبێتەوە

سلێمانی-KDP.info- ئه‌مڕۆ یەکشەممە، شاندی باڵای پارتیی دیموكراتی كوردستان بۆ سازدانی کوبوونەوە له‌گه‌ڵ هەریەک لە یه‌كێتیی نیشتمانی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، هەروەها حیزبی سۆسیالیست، سەردانی سلێمانی کرد و، ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی‌یش دەلێت، لە کۆبوونەوەکاندا پرسى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم و نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوور دەخرێنە بەر باس و، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ یه‌كێتىی نیشتیمانى كوردستاندا پرسەگڵیکی دیکەیش باس دەکرێن.
شاندی پارتی بە سەرۆکایەتیی جێگری سەرۆکی پارتیی دیموکراتی کوردستان(نێچیرڤان بارزانی) کە لە ئێستادا لەگەڵ یەکێتی لە کۆبوونەوەدایە، وەها بڕیارە دوانیوەڕۆیش لەگەڵ گۆڕان و ئێوارەیش لەگەڵ حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستاندا کۆ دەبێتەوە.
ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی کە ئەندامی شاندەکەیشە بە KDP.infoـی گوت "لە كۆبووه‌نه‌وه‌كاندا باس لە بارودۆخى ئێستا و، پرسى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم و نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوور دەکرێت، به‌تایبه‌تى ره‌نگه له‌گه‌ڵ یه‌كێتىی نیشتیمانى كوردستان كه دواى چه‌ندین ساڵ به‌یه‌كه‌وه له كاركردن و حوكمڕانى هاوبه‌ش له‌و وڵاته‌دا، به‌ته‌ئكید بابه‌تى تریش گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌كرێت له‌باره‌ى شێوازى مامه‌ڵه‌كردنى ئێمه و كاركردنمان به‌یه‌كه‌وه."
دوێنێ شه‌ممه شاندى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان یه‌كه‌م کۆبوونەوەى لەگەڵ مەکتەبی سیاسیی یەکگرتووی ئیسلامی ئه‌نجام دا.
شاندى پارتی بە سەرۆکایەتیی جێگری سەرۆکی پارتی (نێچیرڤان بارزانی)، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی (فازڵ میرانی) و، ئەندامەتیهەریەک لە (ئازاد بەرواری)، (دکتۆر ڕۆژ نووری شاوێس)، (ڕێبوار یەڵدا) و (دڵشاد شەهاب) ئەندامی سەرکردایەتی پێك دێن.
نه‌شوان به‌رزنجى




