٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

9 ئۆتۆمبێلی داعش به‌ كۆی تیرۆریستنشینانیه‌وه‌ له‌نێو بران

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  دوو کاروانی جیای تیرۆریستانی داعش لە دوو گوندی جیاوازی سنووری شارەدێی باشیکی ڕۆژهەڵاتی مووسڵ، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانانه‌وه‌ بە چڕی بۆردوومان کران و، سەرجەمی تیرۆریستان به‌ ئۆتۆمبێلەکانیانه‌وه‌ لەنێو بران.

(نەجم عەبدوڵڵا قادۆ) جێگری بەرپرسی میحوەری باشیک بە KDP.infoی ڕاگەیاند، ئەمشەوی شەممەیه‌، دوو کاروانی جیایی تیرۆریستانی داعش لە دوو گوندی جیاواز کرانە ئامانجی بۆردوومانی فرۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان.

(نەجم عەبدوڵڵا) گوتیشى، کاروانی یەکەم لە چوارڕێیانی عەزاویە کە زیاتر لە 6 ئۆتۆمبێلی سەربازی پێکهاتبوون، سەرجەمیان لەنێو بران و کاروانی دووەمینیش كه‌ سێ ئۆتۆمبێل بوو، لە گوندی تێسخراپ کرایە ئامانج و ئه‌وانیش لەنێو بران.

ناوبراو گوتیشی، لە ئەنجامی بۆردوومانکردنی ئەو دوو کاروانەی داعشان، زیاتر لە 19تیرۆریستی کوژران و سەرجەم ئوتومبێلەکانیش تێکشکێنران.

هەژار مەموزینی

هەواڵی پەیوەندیدار