سوننه‌كان داواکارن عه‌بادی ئه‌و كاره‌یان بۆ بكات

ئاژانسه‌كان-KDP.info-جارێكی دی پرسی ئازادكردنی سوننه ده‌ستگیركراوه‌كانی ژێر ده‌ستی شیعه بووه‌ته داواكاریی سوننه‌كان و، ده‌یانه‌وێ هه‌ر هیچ نەبێ لەم جه‌ژنەدا ئه‌و سوننانه ئازاد بكه‌ن كه تۆمه‌تەکەیان به‌سه‌ردا ساغ نه‌بووه‌ته‌وه.
كوتله سوننه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق داویان له سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقه كه به‌رله‌جه‌ژن فه‌رمانێكی لێبووردن بۆ ئه‌و سوننانه ده‌رچوێنێت كه تا ئێستا له زیندانن و هیچ تۆمه‌تێكیان له‌سه‌ر ساغ نه‌بووه‌ته‌وه.
له دیارترین داواكارییه‌كانی كوتله‌ی سوننه كه له‌سه‌ر زاری (ئه‌حه‌د مه‌ساری) په‌رله‌مانتاری سوننه هاتووه كه بێهه‌ژمار گه‌نجی سوننه ده‌ستگیر كراون و له گرتووخانه‌كانی عێراقدان و تۆمه‌تی نابه‌جێیان دراوه‌ته پاڵ، كه‌چی هیچیان له‌سه‌ر ساغ نه‌بووه‌ته‌وه؛ بۆیه داومانه كه عه‌بادی به‌وكاره هه‌ڵسێ و ئه‌و گه‌نجانه ئازاد بكات.
به گوێره‌ی ئاماره نافه‌رمییه‌كان حه‌فتهه‌زار سوننه له زیندانه‌كانی عێراقدا ژیانیان له مه‌ترسیدایه و به گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی كه له سوننه‌كانه‌وه دزه‌یان كردووه، هه‌ندێ ڕه‌وتە شیعه‌ی توندڕۆ ده‌یانه‌وێ كۆمه‌ڵکوژیان بكه‌ن.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاندووه كه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌درێ تا یاسای لێبوردنی گشتی له په‌رله‌مانی عێراق تێپه‌ڕێندرێ بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و سوننانه‌ی زیندانی كراون، به گوێره‌ی ئه‌و یاسایه ئازاد بكرێن كه بێ‌تاوانن و هیچ تاوانێكیان له‌سه‌ر ساغ نه‌بووه‌ته‌وه.
به قسەی چاودێرە سیاسییە سوننه‌کان، شیعەکان هەر بە بیانووی سیاسی و، بەبێ تاوان، سوننه‌یەکی یەکجار زۆریان ده‌ستگیر كردووە.
چیاكۆ




