"خەڵکی عێراق، پێیان خۆشە وڵاتەکەیان دابەش ببێت"

ئاژانسه‌كان -KDP.info- سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق نایشارێته‌وه كه ده‌نگێكی به‌رز له شه‌قامی عێراقدایه كه داوای دابه‌شكردنی عێراق ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها نایشارێته كه ترسی چه‌كدارانی شیعه‌یه لێ نیشتووە.
عێراق ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌یه كه پێكهاته‌كانی به زۆر له‌گه‌ڵ یه‌كدا ده‌ژین چونكه به زۆر خاكه‌كه پێكه‌وه لێكێنراوه، بۆیه گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر بنچینه‌ی ڕەسه‌نایه‌تی خۆی ته‌نیا كاته ئه‌گه‌رنا شه‌قامی عێراقیش له‌گه‌ڵ دابه‌شبوونی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ن. له دواترین لێدوانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق (سه‌لیم جبووری) هاتووه كه ده‌نگێكی به‌رز له شه‌قامی عێراق هه‌یه كه ده‌یانه‌وێ عێراق دابه‌ش ببێت و هه‌رێمی سوننه و شیعه‌یش دروست ببێ.
جبووری ده‌یشڵێ كه دابەشبوونی ئاشتیانەی عێراق، به‌بێ خوێنڕشتن و ڕق‌وكینه ره‌زامه‌ندی هه‌موولایه‌ك چاره‌ی گشت كێشه‌كان ده‌كات.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته ڕوو كه چه‌كدارانی شیعه و پڕچه‌کكردنی به‌رده‌وامیان جێگه‌ی مه‌ترسییە.
چیاكۆ




