٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دوای جه‌ژن راپۆرته‌كه‌یان ته‌واو ده‌بێ

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-ئەندامێکی لیژنەی کۆڵینەوە لە کەوتنی مووسڵ دەڵێت، لێکۆڵینەوە تەواو بووە و، ئێستا هەر ئەوە ماوە ڕاپۆرتی خۆیان بنووسن و، دوای جەژنی ڕەمەزانی ئاراستەی پەرلەمانی بکەن.

(موحسن سەعدوون) ئەندامی لیژنەی کۆڵینەوە لە کەوتنی مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ ئەندامانی لیژنەکە وه‌ڵامەکانی (سەرۆک بارزانی) و (ئوسامە نوجەیفی) و (نووری مالیکی)ـیان تاوتوێ کرد."
(موحسن سەعدوون) گوتیشی: "لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا ھیچ بڕیارێک نەدراوە و، تەنها بڕیارە ڕاپۆرتی خۆیان بنووسن و، ئاراستەی پەرلەمانی بکەن؛ ڕەنگە تا دوای جەژنی ڕەمەزان ڕاپۆرتەکە تەواو بکرێت."
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار