مووسڵ له‌لێواری مه‌رگه

هه‌ولێر -KDP.info- ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى مووسڵ دەڵێ، شارى مووسڵ قاتوقڕییەکی تێ کەوتووە و برسیەتی زۆرى بۆ خه‌ڵك هێناوه و شاره‌كه له‌لێواری مه‌رگ دایه.
غه‌زوان داودى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى مووسڵ به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتىی دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "مووسڵ قاتوقڕیی تێ کەوتوووە؛ بێجگە لەو هەموو خەڵکەی گوللەباران دەکرێ، زۆر کەسیش لە برسیەتیدا دەمرن و ئه‌و شاره له‌لێواری مه‌رگه."
دەیشڵێت: "ئه‌و هێزه‌ى له مووسڵ هه‌ڵوه‌شایه‌وه ئێستا له كوردستاندا خه‌ریكى مه‌شق و ڕاهێنانن و، پۆلیسى ناوشاریش خۆیان كۆ كردووەته‌وه؛ هەڵبەت ئه‌م هێزانه ئەگەر بیانەوێت شارەکەیان ئازاد بکەن، پێویستیان به چه‌ك و مه‌شقى زیاتر هه‌یه."
ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: "حكوومه‌تى عێراق له ئازادكردنه‌وه‌ى مووسڵ زۆر کەوتووەتە دواوە؛ وا كه‌وتنى ڕومادییشی هاتە سەر. ئێستا ده‌ست كراوه به قۆناغى یه‌كه‌مى شەڕی ئازادكردنه‌وه‌ی ئەو شارە و، هه‌موومان چاوه‌ڕوانین."
كارزان هه‌ورامی




