توركمانه‌كان هه‌وڵێكی یه‌كێتی و گۆڕان ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه

هه‌ولێر -KDP.info-سه‌رۆكى كوتله‌ى پێشكه‌وتنى توركمان له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێ، هه‌ر هه‌وڵێك بۆ دوورخستنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان له په‌رله‌مانى كوردستان شكست ده‌هێنێت، چونكه كه‌س ناتوانێت ئیراده‌ى برایه‌تیى پێكهاته‌كانى كوردستان تێك بدات.
(مونا قه‌هوه‌چی) سه‌رۆكى كوتله‌ى پێشكه‌وتنى توركمان له‌په‌رله‌مانی كوردستان به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی پارتیی دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "ماوه‌یه‌ك لەمەوبەر گۆڕان و یه‌كێتى بەنیاز بوون بە پڕۆژه‌یه‌ك، كورسى كۆتاكان له‌په‌ر له‌مانى كوردستان نه‌هێڵن؛ واته جۆرە هه‌ڕه‌شه‌یەکیان له پێكهاته جیاوازه‌كانى كوردستان ده‌كرد؛ به داخه‌وه ئه‌و هه‌وڵه وا ده‌كات كه ئه‌م په‌رله‌مانه‌ى كوردستان بكرێته په‌رله‌مانى كورد به‌ده‌ر له‌په‌رله‌مانێكی كوردستانی، له كاتێكدا كوردستان به‌وه‌وە جوانه كه سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان پێكه‌وه بژین".
گوتیشى: "هه‌رهه‌وڵێكى له‌و شێوه‌یه ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و پێمان وایه كه ئه‌مه مه‌ترسییه بۆداهاتوو و، ئەو ڕەوتی دیموكراتیکەی هه‌رێمى كوردستان كه هه‌موومان شانازیی پێوه ده‌كه‌ین".
ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: "ئه‌مڕۆ سه‌رۆجه‌م پێكهاته‌كانى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌نووسیدا سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌وڵانه‌مان خسته ڕوو و مه‌ترسیه‌كانمان بۆ خه‌ڵك ڕوون كردووەته‌وه‌وه."
كارزان هه‌ورامى




