"هیچ تاوانبارێكی به‌ندكراو به‌بێ رێكاری یاسایی ره‌وانه‌ی به‌غدا ناكرێت..ئه‌م كاره به‌لێدوان و قسه ناچێته ڕێ"

هه‌ولێر-KDP.info- په‌رله‌مانتارێكى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به چاوكراوه‌یى ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى كوردستان بووەته ناوچه‌یه‌كى ئارام له ناوچه‌كه و، وه‌ڵامى داوایه‌كى به‌غداش ده‌داته‌وه.
(ئاواز حه‌مید فه‌ندى) ئه‌ندامى لێژنه‌ى ناوخۆ له په‌رله‌مانى كوردستان به ماڵپەڕى فه‌رمىی پارتىی دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "لێره‌و له‌وێ گوێبیستى ئه‌وه ده‌بین كه به‌غدا داوا ده‌كات، كۆمه‌ڵە تۆمه‌تبارێک له هه‌رێمى كوردستاندا گیراون، ده‌بێت ڕاده‌ستى به‌غدا بكرێن، بۆیه لێره‌وه ڕایده‌گه‌یێنین كه دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و، دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان خۆیان باش ده‌زانن چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخى هه‌رێمى كوردستان و تاوانباران ده‌كەن؛ ئه‌وه‌ى ئه‌وان داواى ده‌كه‌ن ئاساییه به‌ڵام ده‌بێت به شێوه‌ى نووسراوى فه‌رمى بێت و ڕێكاریى یاسایى وه‌ربگرێت، نه‌ك به شێوه‌ى لێدوان و قسه‌ى سه‌ر ڕاگه‌یاندنه‌كان!"
گوتیشى: "ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وامن له ده‌ستگیركردن و ده‌رهێنانى تیرۆر و، هەر تاوانبارێ كه بیه‌وێت زه‌ره‌ر له هه‌رێمى كوردستان بدا؛ به شایه‌تیى هه‌موو وڵاتانى جیهانیش هه‌رێمى كوردستان بێوەیترین شوێنه له عێراقدا".
دیارە چه‌ند كوتله پەرلەمانتارێکی عێراقی داوایان كردووه، ئەو كۆمه‌ڵێك داواكراوەی هه‌رێمى كوردستان گرتوونی، بگوازرێنه‌وه بۆ به‌غدا.
كارزان هه‌ورامى




