"مووچەی ئەندامانی ئەنجومەنی دادوەری، نەک زیاد نەکراوە، کەمیش کراوەتەوە"

ههولێر-KDP.info- گوتەبێژی ئەنجومەنی دادوەری ھەرێمی کوردستان دەڵێت، بە پێچەوانەی ئەو دەنگۆیانەی باس لە زیادکردنی مووچەی ئەندامانی ئەنجومەنی دادوەری دەکەن، مووچەکەیان کەم کراوەتەوە و زیاد نەکراوە.
(ئومێد موحسن) گوتەبێژی ئەنجومەنی دادوەری ھەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دەنگۆ داکەوتووە گوایە مووچەی ئەندامانی ئەنجومەنی دادوەری لە ھەرێمی کوردستان لە ٩ملیۆنو٥٠٠ھەزار دینارەوە کراوە بە ١٣ملیۆن دینار، ڕاست نییە، بە پێچەوانەوە مووچەکەیان کەم کراوەتەوە و وەکو بەغدای لێ ھاتووە، جا با ئەوانەی چەواشەکاری دەکەن دەستخۆشیمان لێ بکەن نهوهك دهنگۆ دروستبكهن، جگە لەوەش مووچەی ھیچ دادوەرێک ناگاتە ٩ملیۆنو٥٠٠ھەزار دینار."
(ئومێد موحسن) گوتیشی: "ئەو ھەواڵەی بڵاو کراوەتەوە چەواشەکارییە و دەیانەوێت بەو دەنگۆیانە لە پێگەی دەستەڵاتی دادوەری بدەن، چونکە ئەو بەینە ھەوڵی ناشیرینکردنی دەستەڵاتی دادوەری دراوە وەک چۆن ھەوڵان داوە ھەموو دامودەزگاکانی دیکیش ناشیرین بکەن."
گوتیشی، مووچهی ئهنجوومهنی دادوهریی کوردستانیش وەک بەغدای لێ کراوە.
بڵند ئیبراھیم




