ده‌زگای بارزانی، 1012 خێزانە هەژار و ئاوارەی باروبوو كرد

هه‌ولێر -KDP.info-ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، 1012 خیزانی دەسکورت و ئاواره‌ی سنووری شاری سلێمانی و سنووری پارێزگای هه‌ولێری باروبوو كرد.
لە ڕۆژی 4/7/2015ـەوە دەزگای خێرخوازیی بارزانی به بۆنه‌ی داهاتنی مانگە پیرۆزەکەی ڕه‌مه‌زان، به درێژایی ئه‌و مانگه، خۆراك و پێداویستی به‌سه‌ر دەسکورتەکانی هه‌رێمی كوردستاندا دابه‌ش ده‌كات؛ ئەم جارەیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای سه‌رداردا 150 پرێسکە خۆراكیان به‌سه‌ر کۆمەڵە خانه‌وادەیەکی كه‌مداهاتی شاری سلێمانیدا دابه‌ش كرد.
به‌مه‌به‌ستی هاریكاریكردنی ئاوارەکانیش ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام كه‌لوپه‌ل و پێداویستی به‌سه‌ر ئاوارە كه‌مپنیشەکاندا دابه‌ش ده‌كات؛ له كه‌مپی قوشته‌په‌دا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له هه‌ڵمه‌تێكدا به بۆنه‌ی هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زانەوە، 114 پرێسکە خۆراكی به‌سه‌ر ئاوارەکاندا دابەش کرد. له كه‌مپی به‌حركه‌یشدا ئارد و خورما به‌سه‌ر 748 خێزانە ئاوارەدا دابەش کرا.




