مه‌سروور بارزانی: سه‌ربه‌خۆیی كوردستان یارمه‌تیی شكاندنی داعش ده‌دات

هەولێر-KDP.info- ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی کوردستان(مه‌سروور بارزانی) لە دیمانەیەکی "ئەلمۆنیتەر"دا رایگەیاند، سه‌ربه‌خۆیی كوردستان یارمه‌تیی شكاندنی داعش ده‌دات؛ بەڵام دەڵێت، "باس له جیابوونه‌وه‌یه‌كی به‌زۆر ناكەین، به‌ڵکە قسه له‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌یه‌كی دۆستانه ده‌كه‌ین."
(مه‌سروور بارزانی) هەروەها ڕایگەیاندووە کە، داعش به‌شێك نییه له هیچ دیالۆگێكدا، داعش ده‌بێ تێكبشكێندرێ. جەختیش دەکاتەوە لەوەی کە، هەرێمی کوردستان دەیەوێ له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتنی به‌رامبه‌ر په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌موو دراوسێكانیدا هه‌بێ.
دەقی دیمانەکە بەم جۆرە لە ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەرـدا بڵاو بووەتەوە:
شه‌ڕ له دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی(داعش) به هه‌موو هێزه‌وه له سووریا و عێراقدا به‌رده‌وامه. كورد له هه‌ردوو وڵاته‌كه‌دا كاریگه‌رترین شه‌ریكی هه‌وڵه‌كانی هاوپه‌یمانانن به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا بۆ له ریشه هه‌ڵته‌كاندنی جیهادییه‌كان، به‌ڵام ركابه‌ری ته‌قلیدی نێوان لایه‌نه‌كانی كوردی عێراق و گرژییه‌كانی نێوان هێزه‌كانی كوردی عێراق و سووریا له‌سه‌ر زه‌وی ئاسته‌نگی به‌رده‌م ئه‌م هه‌وڵانه‌ن. رێگه‌نه‌دانی توركیا به كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی ئاسمانیی ئینچه‌رلینك بۆ ئه‌ركه‌كانی جه‌نگ ئاسته‌نگێكی دیكه‌یه.
ئه‌لمۆنیته‌ر له‌گه‌ڵ (مه‌سروور بارزانی)، كه سه‌رۆكایه‌تیی ده‌زگای هه‌واڵگری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات له‌باره‌ی ته‌حه‌دییه‌كانی رووبه‌ڕووی به‌ره‌ی هاوپه‌یمانی دژه‌داعش ده‌بێته‌وه، ئه‌م دیمانه‌یه‌ی ساز كرد. بارزانی كه پۆسته فه‌رمیه‌كه‌ی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه، كوڕه‌گه‌وره‌ی (مەسعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی پارتیی دیموكراتی كوردستانه. دیپلۆماتكارانی رۆژئاوا ده‌ڵێن، ئه‌و زۆر له باوكی ده‌چێت- حه‌زی له خۆده‌رخستن نییه و له بڕوا و متمانه به‌خۆكردنیشدا كه‌سێكی جێگیره. دیمانه‌كه له باره‌گای سه‌ره‌كی سه‌رۆكایه‌تیی، كه ده‌كه‌وێته باكووری هه‌ولێری پایته‌خت به‌ڕێوه چوو؛ ئه‌مه‌ش ده‌قی دیمانه‌كه‌یه:
ئه‌لمۆنیته‌ر: شه‌ڕ دژی داعش چۆن به‌ڕێوه ده‌چێ؟
(مه‌سروور بارزانی): ئێمه هه‌ڵكشان و داكشانمان هه‌بووه. داعش له پێشڕه‌وی وه‌ستێنراوه و له زۆر به‌ره‌دا شكاوه. ئێمه ناوچه‌یه‌كی فره‌وانمان ئازاد كردووه، كه زۆربه‌ی رۆژئاوای روباری دیجله به ره‌بیعه و زومماریشه‌وه ده‌گرێته‌وه. ناوچه‌كانی باشووری هه‌ولێر له نزیك مه‌خموور و گوێڕ، هه‌روه‌ها ناوچه‌كانی رۆژاوا و باشوری رۆژئاوای كه‌ركووك له نێوان هه‌ولێر و كه‌ركووكیش رزگار كراون. هه‌روه‌ها ئێمه جه‌له‌ولا و سه‌عدیه‌شمان له خانه‌قین رزگار كردووه. واته به هه‌مووی نزیكه‌ی 20 هه‌زار كیلۆمه‌تری چوارگۆشه ده‌بێت. به داخه‌وه له مانگی ئابی رابردوودا( له‌و رۆژه‌ی داعش په‌لاماری هه‌ولێری دا) ئێمه نزیكه‌ی 1280 پێشمه‌رگه‌مان شه‌هید بووه و نزیكه‌ی 7 هه‌زاریش بریندارمان هه‌یه. به‌ڵام نزیكه‌ی 11 هه‌زار تیرۆریستیش له داعش كوژراوه چ له لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه له‌سه‌ر زه‌وی چ له لایه‌ن هێرشه ئاسمانیه‌كانی هاوپه‌یمانان. بۆ ماوه‌یه‌ك هه‌ستمان كرد داعش له پاشه‌كشه‌دایه، بەڵام كه‌وتنی رەمادی(له عێراق) و ته‌دمور(له سووریا) له هه‌ردوو رووی لۆجستی و مۆراڵییه‌وه ته‌كانێكی به‌هێزی به داعش دا. ئه‌مه‌ش په‌یامێكی روونی ئەوان بوو بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستیان، كه ((ئێمه توانای خۆدووباره رێكخستنه‌وه و هێرشكردنمان هه‌یه)) و ((ئەوان بەو ئاسانییە ناشکێن)).
ئه‌لمۆنیته‌ر: چی دیكه پێویسته زیاتر بكرێ؟
(مه‌سروور بارزانی): من هیچ گومانم نییه، كه داعش ده‌شكێ، ئه‌مه له‌سه‌ر كات وه‌ستاوه. به راشكاوی، جگه له كورد كه‌س لە ئاستی پێویستدا ئەرکی خۆی جێبەجێ نەکردووە.
ئه‌لمۆنیته‌ر: به‌ڵام پشتیوانیی هاوپه‌یمانان كارایی خۆی سه‌لماندووه؟
(مه‌سروور بارزانی): به ته‌ئكید، به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان هه‌موو به‌شدارن، به‌ڵام به خێراییه‌كی پێویست كاریان نه‌كردووه. ئێمه هێشتا چاوه‌ڕوانین له لایه‌ن هاوپه‌یمانان راهێنان به هێزی نوێی(دژ به داعش) له عێراق و سووریا بكرێ. داعش كات بۆ به‌سه‌ربازگرتنی خه‌ڵكی زیاتر به‌كارده‌هێنێ و خه‌ڵكی بێگوناهی زیاتریش له‌ناو ده‌چن. كه‌واته، ئەو پرسیاره‌ی ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌یه، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی چه‌ند سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌زوویی داعش بشكێ؟
چاوەڕوانیی زیاترمان له توركیا هه‌یه
ئه‌لمۆنیته‌ر: توركیا وه‌ك پێویست پابه‌ندی ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه نه‌بووه، وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانه‌كه‌یه. بۆ نموونه رێگه‌ی به فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانان نه‌دا بنكه‌ی ئینجه‌رلینك به‌كار بهێنێ. ئێمه ئه‌وه‌ش ده‌زانین باوكت به‌تایبه‌تی له ته‌ده‌خول نه‌كردنی توركیا زۆر بێ هیوا بوو كاتێك داعش له هاوینی رابردوو په‌لاماری هه‌ولێری دا؟
(مه‌سروور بارزانی): ئه‌وه كاری من نییه كاری حكوومه‌ته‌كان شی بكه‌مه‌وه و به توركه‌كان بڵێم چ بكه‌ن. به‌ڵام راستییه‌كان روون و ئاشكران، كه چۆن هه‌ر وڵاتێك بۆخۆی مامه‌ڵه و هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌و كێشه تایبه‌تیه‌دا ده‌كات. ئێمه چاوەڕوانیی زیاترمان له توركیا هه‌یه. ئه‌وان ده‌بێ زۆر له‌وه زیاتر بكه‌ن، كه ئێستا ده‌یكه‌ن. ئه‌وان ئه‌ندامی ناتۆن، كه‌واته ده‌بێ له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانان كار بۆ دانانی سیستمێكی كاركردن بكه‌ن، كه چۆن توركیا بتوانێ باشتر به‌شدار بێت. ئێمه له تێكچوونی بارودۆخ له سووریا نیگه‌رانین، هه‌روه‌ها له تێكچوونی پرۆسه‌ی ئاشتی كورد له توركیا. ئه‌وه‌ی ئێمه حه‌ز ده‌كه‌ین روو بدات، تێكشكانی داعشه، هه‌روه‌ها پرۆسه‌ی ئاشتی خێرا بكرێ بۆئه‌وه‌ی هه‌تاهه‌تایێ كێشه‌ی تورك و كورد له‌ناو توركیا بێته چاره‌سه‌ركردن.
پێمانوایه ده‌بێ هه‌موو پارته‌كان ده‌رفه‌تی ره‌وایان بۆ به‌شداریكردن و كاركردن له كوردستانی سووریا هه‌بێ
ئه‌لمۆنیته‌ر: به‌ڵام هه‌ڵویستی توند له لێدوانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی (ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان)ـی سه‌رۆككۆمار و حكوومه‌تی توركیا ده‌خرێته ڕوو. (ئه‌ردۆگان) گوتی رێگه نادات ده‌وڵه‌تی كوردی له‌سه‌ر سنووری توركیا بێته دروست بوون، رۆژنامه‌یه‌كی نزیك له حكوومه‌تیش یه‌په‌گه‌ی به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌تر له داعش وه‌سف كرد بوو؟
(مه‌سروور بارزانی): پێموایه ده‌بێ توركیا زیاتر له بوونی داعش له سه‌ر سنووره‌كانی توركیا نیگه‌ران بێت، له راستیدا ده‌بوو توركیا به‌مه ئاسووده بێت، به‌وه‌ی كورد وه‌ك دۆستی تورك سنووره‌كانیان كۆنترۆڵ كردووه نه‌ك داعش، كه دوژمنی ته‌وای جیهانه.
من، كه ده‌ڵێم كورد، تایبه‌ت مه‌به‌ستم له یه‌په‌گه نییه، من باس له زۆر هێزی دیكه‌ی كورد، پارتی دیكه‌ی سیاسی (وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان له سووریا) ده‌كه‌م، كه میانڕۆن. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر توركیا له گرووپێكی تایبه‌ت(یه‌په‌گه) نیگه‌رانه، پێموایه ده‌بێ یارمه‌تیده‌ر بێ بۆ دامه‌زراندنی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ل هه‌موو هێزه میانڕۆكان، ئه‌مریكایش له هه‌وڵی هاندانی ئه‌مه‌دایه (هاریكاری له نێوان یه‌په‌گه و پارتی دیموكراتی كوردستان له سووریا)، له‌به‌رئه‌وه‌ی تاكه رێگه‌ی به‌ره‌و‌پێشچوونه. ئێمه پێمانوایه ده‌بێ هه‌موو پارته‌كان ده‌رفه‌تی ره‌وایان بۆ به‌شداریكردن و كاركردن له كوردستانی سووریا هه‌بێ. هه‌روه‌ها شه‌ڕ دژی داعش مانای ئه‌وه نییه كه ده‌ستبه‌جێ كوردستان سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت.
باس له جیابوونه‌وه‌یه‌كی به‌زۆر ناكه‌ین، به‌ڵكو قسه له‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌یه‌كی دۆستانه ده‌كه‌ین
ئه‌لمۆنیته‌ر: ئێوه سه‌ربه‌خۆییتان بۆ كوردستانی عێراق ناوێ؟
(مه‌سروور بارزانی): پێموانییه عێراق پرۆژه‌یه‌كی عه‌مه‌لی و گونجاو بێت، ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه جیهان له‌وه بگات، كه سیستمی فاشیل پێویستی به پێداچوونه‌وه هه‌یه. دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌مان هه‌ڵه و باوه‌ڕهێنان به‌وه‌ی ئه‌نجامی جیاوزت ده‌داتێ كارێكی دروست و عه‌قلانی نییه، ئه‌مه‌ش بۆ عێراق زۆر راسته. ئێمه چه‌ندینجار هه‌وڵمان دا پشتیوانی له حكوومه‌تێكی ناوه‌ندی به‌هێز و یه‌كگرتوو له به‌غدا بكه‌ین؟ به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو. كوردستان له‌لایه‌ن كورد كۆنترۆڵ كراوه، ناوچه سوننه‌نشینه‌كان له‌لایه‌ن داعش كۆنترۆڵ كراوه و ناوچه شیعه‌نشینه‌كانیش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی شیعه و حشدی شه‌عبییه‌وه كۆنترۆڵ كراوه، سه‌رۆكوه‌زیران (حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی) هه‌وڵی گه‌وره‌ی دا شته‌كان جێگیر بكاته‌وه، بۆیه ده‌بێ حكوومه‌تی عێراق ئه‌م راستییه قبووڵ بكات و به‌دوای چاره‌سه‌ری دیكه‌دا بگه‌ڕێ. ئێمه باس له جیابوونه‌وه‌یه‌كی به‌زۆر ناكه‌ین، به‌ڵكو قسه له‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌یه‌كی دۆستانه ده‌كه‌ین.
ئه‌لمۆنیته‌ر: ئه‌دی له‌باره‌ی كه‌ركووكه‌وه چی؟
(مه‌سروور بارزانی): ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی به‌غدا هێنده دڵنیایه، كه كه‌ركووك به‌شێكه له عێراق، بۆ تا ئێستا مادده‌ی 140ـی ده‌ستووری عێراقی جێبه‌جێ نه‌كردووه؟ كه به راشكاوی ده‌ڵێ ریفراندۆم بۆ دۆخی كه‌ركووك پێویسته، به‌ڵام بۆ هه‌میشه ریفراندۆم دواده‌خرێ؟
داعش به‌شێك نییه له هیچ دیالۆگێكدا، داعش ده‌بێ تێكبشكێندرێ
ئه‌لمۆنیته‌ر: ئێوه ده‌ڵین داعش به درێژایی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ناوچه عه‌ره‌بییه سوننه‌نشینه‌كانی كۆنترۆڵ كردووه. چۆن وا ده‌كه‌ن داعش سه‌ربه‌خۆیی كوردستان قبووڵ بكات؟
(مه‌سروور بارزانی): داعش به‌شێك نییه له هیچ دیالۆگێكدا، داعش ده‌بێ تێكبشكێندرێ.
ئه‌لمۆنیته‌ر: ئێوه ده‌ڵین پێویسته داعش تێكبشكێندرێ پێش ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌یه‌نن؟
(مه‌سروور بارزانی): نه‌خێر، ئێمه وا ناڵێین له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه نازانین تا چه‌ندی دیكه داعش له‌سه‌ر زه‌وی ده‌بێت، ئه‌وله‌ویه‌تی ئێمه شه‌ڕی داعشه، به‌ڵام كۆتاییهێنان به داعش به مانای كۆتایی تیرۆر نییه، چونكه له زۆر فۆرمی دیكه دێته‌كایه‌وه.
ئه‌لمۆنیته‌ر: ئایا ئێوه سه‌ركه‌وتووتر و چالاكتر شه‌ڕی ئەوان ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆ بن؟
(مه‌سروور بارزانی): به‌ڵێ.
ئه‌لمۆنیته‌ر: ئایا ده‌كرێ روونی بكه‌یته‌وه؟
(مه‌سروور بارزانی): ئێمه ده‌توانین له كڕینی چه‌ك بۆ خۆمان له رووی چه‌ندایه‌تی و جۆرایه‌تی و له كاتی خۆیدا رێككه‌وتنی خۆمان بكه‌ین. چونكه به داخه‌وه تا ئێستاش بۆ ئێمە پرۆسەی بەدەست هێنانی چەک لە ڕووی کات و لە ڕووی جۆر و چەندایەتییەوە پرۆسەیەکی پڕ کێشە و سەختە.
ئه‌لمۆنیته‌ر: ئایا هەبوونی بنكه‌یەکی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بۆ پاراستنی ئێوه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت؟
(مه‌سروور بارزانی): كه‌ی كوردستان سه‌ربه‌خۆ بوو من ده‌توانم وه‌ڵامه‌كه‌ت بده‌مه‌وه.
ئه‌لمۆنیته‌ر: ئایا ئێوه مه‌زه‌نده‌ی سیناریۆی ئه‌وه ده‌كه‌ن، ناوچه كوردنشینه‌كانی سووریا ببنه به‌شێك له كوردستانی سه‌ربه‌خۆ، كه پایته‌خته‌كه‌ی هه‌ولێر بێت؟
(مه‌سروور بارزانی): من نازانم، نامه‌وێ خۆم به مه‌زه‌نده سه‌رقاڵ بكه‌م. ئامانجی ئێمه له كوردستانی عێراق، جه‌خت كردنه له‌سه‌ر كوردستانی عێراق، كه ئیداره‌یه‌كی شه‌رعی و قانوونی و ددانپێدانراو‌ی هه‌یه. ئێمه ده‌مانه‌وێ له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتنی به‌رامبه‌ر په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تیمان له‌گه‌ڵ هه‌موو دراوسێكانمان هه‌بێ.
ئه‌لمۆنیته‌ر: توركیا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه ده‌خوازێ له‌سه‌ر شنگال ناوبژیوانی له نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌په‌گه/ په‌كه‌كه‌دا بكات، گرژییه‌كانی نێوان هێزه‌كانی ئێوه و یه‌په‌گه/ په‌كه‌كه، کاریگەریی دیاری هەبووە له سەر پرۆسەی رزگاركردنی شنگال، ئه‌وه‌ش ئاشكرایه، ئێوه ده‌تانه‌وێ یه‌په‌گه شنگال جێ بهێڵێ و ئه‌وان رەتی ده‌كه‌ن؟
(مه‌سروور بارزانی): توركیا ویستی رۆڵ ببینێ، به‌ڵام كه‌مێك دوا كه‌وت، كاتێك كورد له‌لایه‌ن داعشه‌وه په‌لامار درا، پێشبینی و چاوه‌ڕوانییه‌كه له توركیا ئه‌وه بوو، كه له ڕێگه‌ی دابینكردنی یارمه‌تی و پشتیوانی كه كورد پێویستی پێ بوو، رۆڵێكی گه‌وره‌تر بگێڕێ.
شنگال مه‌سه‌له‌یه‌كی ته‌واو جیاوازه. شنگال قووڵاییی ناو خاكی ئێمه‌یه، كێشه‌ی ئه‌وێ(داگیركردنی له‌لایه‌ن داعش) له ڕێگه‌ی یارمه‌تیی هێرشه ئاسمانییه‌كانی هاوپه‌یمانان، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه چاره‌سه‌ر كرا. شنگال ناوچه‌یه‌كی كوردییه له‌ناو عێراقدا، په‌یه‌ده(باڵی سیاسیی یه‌په‌گه) میوانه، رێك وه‌ك ئه‌وه‌ی كاتێك هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی ئێمه بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌وان چوونه كۆبانێ، به‌ڵام پاشان گه‌ڕانه‌وه. دواتر ئه‌وه ئاوات و هیوای خه‌ڵكی كوردستانی عێراقه، كه له كۆتاییدا چه‌كدارانی میوان بڕۆن و بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و شوێنه‌ی لێوه‌ی هاتوون.
ئێمه له بنه‌ڕه‌ته‌وه به‌رامبه‌ر داعش یه‌كگرتووین، له به‌ره‌كانی شه‌ر كوردی عێراق، ئێران، سووریا و توركیا هه‌یه
ئه‌لمۆنیته‌ر: ئه‌وه هیوای گه‌وره‌ی كوردی هه‌موو شوێنه‌كانه، كه ئێوه ته‌جاوزی جیاوازییه‌كانتان بكه‌ن و یه‌كگرتوو بن، من له زۆر كه‌سم گوێ لێ بووه، پێویسته سوپایه‌كی یه‌كگرتوو له هه‌موو گرووپه جیاوازه‌كانی كورد بێته دامه‌زراندن؟
(مه‌سروور بارزانی): ئێمه له بنه‌ڕه‌ته‌وه به‌رامبه‌ر داعش یه‌كگرتووین، له به‌ره‌كانی شه‌ر كوردی عێراق، ئێران، سووریا و توركیا هه‌یه. سه‌باره‌ت به سوپایه‌كی یه‌كگرتووی كوردی بۆ هه‌موو گرووپه جیاوازه‌كانی كورد، ئێوه پێویسته له حه‌قیقه‌تی سه‌ر زه‌وی بگه‌ن، له‌وانه‌یه جارێ زوو بێت بیر له روودانی ئه‌مه بكه‌یته‌وه، نه‌خاسمه له‌به‌ر رۆشنایی بارودۆخی كوردستانی عێراق، بۆیه باشتره بۆ كوردی پارچه‌كانی دیكه یارمه‌تیی هه‌رێمی كوردستانی عێراق بده‌ن.
په‌كه‌كه هیچ رۆڵ نییه بیگێڕێ. پێویسته بكشێنه‌وه و ده‌بێ بشكشێنه‌وه
ئه‌لمۆنیته‌ر: ئه‌مه له شنگال چۆن ته‌رجه‌مه ده‌كرێ؟
(مه‌سروور بارزانی): وه‌ك گوتم، په‌كه‌كه هیچ رۆڵ نییه بیگێڕێ. پێویسته بكشێنه‌وه و ده‌بێ بشكشێنه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵكی شنگال خۆیان بڕیار له پاشەرۆژی خۆیان ده‌ده‌ن و ئه‌مه‌ش كوردستانی عێراقه. ئایا په‌كه‌كه خۆشحاڵ ده‌بێ ئه‌گه‌ر پارته سیاسییه‌كانی كوردی ناو عێراق ده‌ست له كاروباری دیاربه‌كر یا ماردین وه‌ربده‌ن؟ به‌ڵام له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له‌ناو توركیا پارتی دیكه هه‌یه، بێگومان ده‌بێ ئه‌وانه رێگه‌یان پێ بدرێ رۆڵ بگێڕن. ئێمه بڕوامان به سیستمی فره‌حزبی هه‌یه. ده‌بێ چه‌كدارانی په‌یه‌ده- په‌كه‌كه بكشێنه‌وه، كاتێك دۆخه‌كه ئاسایی بۆوه.
ئه‌لمۆنیته‌ر:ئه‌دی چی ده‌رباره‌ی بوونی په‌كه‌كه له چیای قه‌ندیل؟
(مه‌سروور بارزانی): ئه‌وه خاكی كوردستانی عێراقه و ده‌بێ جێی بهێڵن. ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و سه‌به‌بانه‌ی، كه ئێمه بۆچی هێنده په‌رۆشین پرۆسه‌ی ئاشتی كورد له‌ناو توركیا سه‌ركه‌وتوو بێت. ئێمه هیوادارین ئه‌م كێشه‌یه به ئاشتیانه بێته چاره‌سه‌ركردن.
ناتوانرێ وه‌ك پاشكۆ یا نزم سه‌یری ئێمه بكرێ
ئه‌لمۆنیته‌ر: ئێوه چه‌ند له كاریگه‌رییه‌كانی ئێران و یه‌كه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی نیگه‌رانن؟
(مه‌سروور بارزانی): ئێمه رێز له ده‌ستكه‌وتی یه‌كه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌گرین، به‌ڵام پێویسته دۆخه‌كه‌یان روون بكرێته‌وه. واته پێویسته ئه‌وان له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیارێكی قانوونی‌دا بن و به‌رامبه‌ر ده‌سته‌ڵاته‌كانی عێراقیش به‌رپرسیار بن، له‌بری ئه‌وه‌ی ركابه‌ری یه‌كدی بكه‌ن پێویسته ته‌واوكه‌ری یه‌كدی بن. به‌هه‌رحاڵ به‌پێی ده‌ستووری عێراقی هه‌رێمه‌كه‌ی ئێمه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی خۆمانه‌وه ده‌پارێزرێت و كۆنترۆڵه، واته پێویست به‌وه ناكات خه‌ڵكی دیكه بێت. وه‌ك ئه‌وه‌ی گوتم، ئێمه ده‌مانه‌وێ په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تیمان له‌گه‌ڵ هه‌موو دراوسێكانمان به ئێرانیشه‌وه هه‌بێت و ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌شمان له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتنی به‌رامبه‌ر بێت. ئه‌وان ناتوانن وه‌ك پاشكۆ یا نزم سه‌یری ئێمه بكه‌ن.
ئه‌لمۆنیته‌ر: ئه‌وه ده‌كه‌ن؟
(مه‌سروور بارزانی): له هه‌ندێ ناوچه‌دا ئه‌وه‌یان كردووه، به‌ڵام بێگومان له كوردستان نا، كوردستان جیاوازه.
ئه‌لمۆنیته‌ر: پێشتر ئێران ده‌ستی له كاروباری كوردستانی عێراق وه‌رداوه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له نه‌وه‌ده‌كان یارمه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستانی دا له داگیركردنه‌وه‌ی سلێمانی له پارتی دیموكراتی كوردستاندا؟
(مه‌سروور بارزانی): بێگومان له ناكۆكی له نێوان لایه‌نه‌كاندا، پشتبه‌ستن به لایه‌نی سێیه‌م هه‌یه. ئامانجی ئێمه و ئامانجی سه‌رۆكی ئێمه دروستكردنی كوردستانێكی دیموكرات و بوژاوه‌یه، كه رێز له دراوسێكانی بگرێ. ئێمه له‌وه ده‌گه‌ین گوشار له‌سه‌ر كوردستان هه‌یه له دراوسێكانه‌وه، به‌ڵام له كۆتاییدا ئه‌وه له‌سه‌ر كورد خۆی وه‌ستاوه تێ بگات، كه له راستیدا یه‌كگرتوویی گه‌ره‌نتیی سه‌ركه‌وتنیانه.
ئه‌گه‌ر پارته‌كان له‌و هه‌ڕه‌شانه بگه‌ن، كه له‌لایه‌ن داعش سه‌پاوه و له كێشه ئابوورییه‌كان بگه‌ن، كه به‌هۆی هاوبه‌شیی داهات له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌مانه، ده‌بێ له‌وه‌ش بگه‌ن، كه دواشت كوردستان پێویستی پێی بێت ته‌نگژه‌یه‌كی دیكه‌یه
ئه‌لمۆنیته‌ر: خولی سه‌رۆك له مانگی ئابی دادێ كۆتایی دێت، جیاوازی له نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و هه‌ندێ حزب هه‌یه، له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌كه. جگه له‌وه ئه‌وان سوورن له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك(مسعوود بارزانی)، كه به دڵنیاییه‌وه ئه‌مه تاقیكردنه‌وه‌ی ئاستی یه‌كگرتووتانه؟
(مه‌سروور بارزانی): پێموایه جه‌نابی سه‌رۆك بووەته سیمبولی بزووتنه‌وه‌ی نیشتمانی كورد، جا هه‌ندێك ئه‌وه قبووڵ بكه‌ن یا نا. له بارودۆخێكی ئاسایی‌دا ئێمه ده‌بێ له 20ـی ئاب هه‌ڵبژاردن بكه‌ین، جه‌نابی سه‌رۆك داوای له په‌رله‌مان و كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی كوردستان كردووه ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردن. ئێستایش له‌سه‌ر كۆمسیۆن وه‌ستاوه ته‌رتیبات بكات بۆئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا بكرێ بۆئه‌وه‌ی بۆشایی یاسایی نه‌بێت. پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه سه‌رهه‌ڵ بدات، هه‌موو پارته سیاسییه‌كان رازی و كۆك بوون، كه هه‌موو مه‌سه‌له‌كانی په‌یوه‌ست به به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتمانی ده‌بێ به سازان چاره‌سه‌ر بكرێن. ئه‌گه‌ر پارته‌كان له‌و هه‌ڕه‌شانه بگه‌ن، كه له‌لایه‌ن داعش سه‌پاوه و له كێشه ئابوورییه‌كان بگه‌ن، كه به‌هۆی هاوبه‌شیی داهات له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌مانه، ده‌بێ له‌وه‌ش بگه‌ن، كه دواشت كوردستان پێویستی پێی بێت ته‌نگژه‌یه‌كی دیكه‌یه. سازان باشترین رێگه‌ی به‌ره‌پێشچوونه.
كه پارتی دیموكراتی كوردستان زۆرینه‌ی كورسییه‌كان و ده‌سته‌ڵاتی بڕیاردانی هه‌بوو، هه‌میشه له‌گه‌ڵ سازان و یه‌كگرتنی نیشتمانیدا بوو. به‌ڵام به‌داخه‌وه كاتێك ركابه‌ره‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان تاكه ده‌رفه‌تێكیان بۆ لێدان له پارتی دیموكراتی كوردستان هاته ده‌ست، به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتمانی‌یان فه‌رامۆش كرد و یه‌كسه‌ر بازیان بۆی دا، تا بزانن بۆ ئه‌وان چ ده‌ستكه‌وتی سیاسیی تێدایه. ئه‌مه‌ش گه‌مه‌یه‌كی هه‌رزانه.




