٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مووچەی مانگی پێنج، حەفتەی دادێ دابەش دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، بڕیارە دوای كۆتاییهاتنی مووچەی مانگی چوار، راستەوخۆ مووچەی مانگی پێنج دابەش بكرێت.

(هیڤا حاجی میرخان) بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، رۆژی دووشەممە مووچەی وەزارەتەكانی ناوخۆ و شارەوانی دابەش دەكرێت، هەروەها رۆژی سێشەممە مووچەی خانەنیشان و رۆژی پێنجشەممەیش مووچەی هەرسێ سەرۆكایەتییەكە دابەش دەكرێت و كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی چوار دێت.

(هیڤا) گوتیشی، وەزارەتی دارایی ئامادەكاریی كردووە كە دوای تەواوبوونی مووچەی مانگی چوار، دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی پێنج بكات.

ڕوونیشی كردەوە، دابەشكردنی مووچەی مانگی پێنج دەكەوێتە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە، كە یەكەم وەزارەت مووچەی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار