٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەفین دزەیی: مانگی 6 كەمتر نەوتمان هەناردە كردووە.. هەناردەكردن لە ڕێگەی سۆمۆوە بەردەوامە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت: "هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە بەردەوامە، بەڵام بۆ مانگی 6 ڕێژەكەمان كەم كردەوە". روونیشی دەكاتەوە، پێش جەژن ئەگەر پارە هەبێت، پێویستە فەرمانبەران مووچە وەربگرن.

(سەفین دزەیی) گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان راگەیاند: "هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە بەردەوامە، بەڵام بۆ مانگی 6 ڕێژەكەمان كەم كردەوە، چونكە چەندە ئێمە نەوتمان زیاتر لە رێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە هەناردە دەكرد، بەغدا بەشەبوودجەی هەرێمی كەمتر ڕەوانە دەكرد، بۆیە لە مانگی 6 كەمتر نەوتمان هەناردە كردووە، لەگەڵ ئەوەیشدا ئامادەین‌ لەگەڵ بەغدا بگەینە ڕێككەوتن، بەڵام لەسەر ڕێككەوتنی كۆن نا، لەسەر واقعی ئێستا، چونكە ڕێككەوتنی هەولێر و بەغدا بووە بە یاسا و لە بوودجەی 2015 جێگیر كرا، بەڵام بەغدا یاساكەی پێشێل كردووە، بە پێشێلكردنی یاسا، لایەنی دیكەیش دەتوانێت جێبەجێی نەكات".


پێوەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 5ـیش، گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، گوتی: "وەزارەتی دارایی پەیوەندی بە دابەشكردنی مووچەوە هەیە، ئەوان بەرنامەی دابەشكردنی دادەنێن، جارێ زووە باسی بكەین، بەڵام لەم هەفتەیەدا دابەشكردنی مووچەی مانگی 4 كۆتایی دێت، بە دڵنیاییەوە ئەگەر پێش جەژن پارە هەبێت، پێویستە فەرمانبەران مووچە وەربگرن".


رابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار