٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەنەکەسە چاوەڕێی هەڵوێستی ئەمەریكایە.. دەیەوێ پێشمەرگەی رۆژئاوای كوردستان بگەڕێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

رۆژئاوای كوردستان-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا دەڵێت، سەبارەت بە چوونی پێشمەرگەی رۆژئاوای كوردستان بۆ ناو خاكەكەیان چاوەڕێی بڕیاری ئەمەریكا دەكەن و، هەر كاتێك بڕیاریان دا، ئەوان دەچنە ناو خاكی خۆیان و دەیپارێزن.

(كاوە ئازیزی) ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "داوامان كردووە هێزەكانی ئێمە لە چوارچێوەی رێككەوتنی دهۆك بگەڕێنەوە بۆ رۆژئاوای كوردستان، بەڵام رێككەوتنی دهۆك جێبەجێ نەكرا، بۆیە ئەوانیش رێگەیان نەدا بگەڕێینەوە، بەڵام دیارە شتێك هەیە نایانەوێت ئاشكرا بێت لەو ناوچەیە، ئەگەر نا بۆ رێگا بە هێزی بێگانە دەدەن هاوكارییان بكەن و رێگە بەهێزێكی كوردی نادەن بچێت خاكەكەی خۆی بپارێزێت؟".
(ئازیزی) گوتیشی: "هێزەكانی ئێمە چاوەڕێی بڕیاری ئەمەریكا دەكەن، هەر كاتێكیش ئەمەریكا بڕیاری دا هێزەكانی ئێمە دەچنە رۆژئاوای كوردستان، ئەوكات پەیەدەیش ناتوانێ رێگری لە هێزەكانی ئێمە بكات، لەبەر ئەوەی لە ئێستادا ئەمەریكا هاوكاریی ئەوان دەكات، بۆیە هەر كاتێك بڕیار بدات دەگەڕێینەوە".
بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار