٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئاوارەكان ناتوانن بگەڕێنەوە سەعدییە.. هۆكارەكە حەشدی شەعبییە

سەرچاوە: KDP.info

سەعدییە-KDP.info-  ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە بڕیاری داوە ئەم هەفتەیە 200 خێزانی دیكەی ئاوارە بگەڕێنەوە بۆ ماڵەكانیان لە سەعدییە، بەرپرسێكی پارتییش لەناوچەكە دەڵێت، تاوەكو حەشدی شەعبی هەبێت، خەڵك ناتوانن بە ئارامی بگەڕێتەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان.

(عامر رەفعەت) بەرپرسی لیژنەی ناوچەی جەلەولای پارتیی دیموكراتی كوردستان، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "پێویست بوو لە یەكەم هەفتەی رزگاركردنی سەعدییە و جەلەولادا خەڵگ بگەڕایەوە سەر ماڵەكانیان، بەڵام رێگرییان لێ كرا، چونكە ئەگەر گەڕابانایەوە بەم شێوەیە ماڵەكانیان تاڵان نەدەكرا".

(رەفعەت) گوتیشی: "ئاوارەكان لەبەر دوو هۆكار ناتوانن بە ئارامی بگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵەكانیان، یەكەمیان نەبوونی خزمەتگوزارییە، دووەمیش بوونی حەشدی شەعبییە، لەبەر ئەوەی پێشتر ١٤٠خێزان گەڕانەوە، بەڵام حەشدی شەعبی شەوانە دەچوونە سەر ماڵەكانیان و تەقەیان لێ دەكردن و بێزاریان دەكردن، بۆیە بە ناچاری گەڕانەوە بۆ خانەقین".

بەرپرسی لیژنەی ناوچەی جەلەولا زیاتر گوتی: "باشترین رێگەچارە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان ئەوەیە، پێشمەرگە خۆی پارێزگاری لەو ناوچانە بكات، چونكە پێشمەرگە جیاوازی لە نێوان هیچ كەسێكدا ناكات و هەموویان بە بێ جیاوازی دەپارێزێت".

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار