٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەران خوێندنەوە بۆ چوار پڕۆژەیاسا دەكات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  ئەندامێكی‌ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەراندا چوار پڕۆژەیاسا‌ خوێندنەوەی یەكەم و دووەمیان بۆ دەكرێت.

(د. بێریوان خەیلانی) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، ئەمڕۆ شەممە سەعات (1)ـی پاشنیوەڕۆ دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق‌ ژمارە (3)ـی خولی یاسادانانی یەكەم بەڕێوە دەچێت لە ساڵی دووەمی ئەنجوومەنی نوێنەراندا.

(خەیلانی) گوتیشی: "لە كارنامەی دانیشتنەكەدا‌ هاتووە، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای پەسەندكراوی رێككەوتننامەی وەرگرتنی قەرز بۆ هێنانی كەلوپەل لە دەرەوە و یاسای پەسەندكراوی رێككەوتن بۆ بریكاری هێنانی كەلوپەل بۆ دروستكردن لە نێوان عێراق و بانكی ئیسلامی بۆ گەشەپێدان دەبێت لەگەڵ خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای پەسەندكراوی عێراق لەسەر سیستمی بنەڕەتیی ئەنجوومەنی ئاشتی و ئاساییشی عەرەب.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەران زیاتر گوتی، دواتر‌ خوێندنەوەی دووەم بۆ هەردوو پڕۆژەیاسای هەمواركراوی یاسای بیمەی بەزۆر بۆ‌ كاتی رووداوی هاتوچۆ و پڕۆژەیاسای بانكی ئیسلامی دەكرێت.

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار