پێشمه‌رگه ته‌قاندیه‌وه

ناوه‌ران-KDP.info- بەرپرسی ڕاگەیاندنی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی ڕایگەیاند، هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی له میحوه‌ری ناوه‌ران ئۆتۆمۆبێلێكی بۆمبڕێژكراوی تیرۆریستانی داعش ده‌ته‌قێننه‌وه.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی عەقید (دڵشاد مەولوود) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئۆتۆمۆبێلێكی بۆمبڕێژكراوی تیرۆریستانی داعش، به مه‌به‌ستی خۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی به هێزه‌كنی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، له گوندی خوره‌سابادی میحوه‌ری ناوه‌ران، و پێش ئه‌وه‌ی بگاته سه‌نگه‌ره‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی له‌و گونده، ته‌قێندرایه‌وه.




