ئەشواق جاف: لهفرۆشتنی ئافرهت دهكۆڵینهوه

بەغدا-KDP.info- ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ ئێمە وەكو لیژنەی مافی مرۆڤ بۆ گەیشتن بەراستییەكان لەبارەی بابەتی فرۆشتی ئافرەت لەلایەن داعشەوە و لێكۆڵینەوەی زۆر وردیش لەگەڵ دانیشتوانی ناوچەكانی چنگی داعش دهكهین.
لەبەیاننامەیەكی وەزارەتی مافی مرۆڤدا هاتووە داعش بازاڕێكی فەلوجەی كردووە بە بازاڕی كۆیلەكردنی ئافرەت ورۆژانە ئافرەتان دێنێتە ئەو بازاڕە بۆ فرۆشتن و نرخی هەر ئافرەتێكیش لەنێوان 500 تا 2000 دۆلارە. (د.ئەشواق جاف) ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێوەست بەم بابەتە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند":, پێویستە ئێمە وەكو لیژنەی مافی مرۆڤ بۆ گەیشتن بە زانیاری تەواو لەم بابەتە زانیاری لە دانیشتوانی فەلوجە وەربگرین كە لە ژێر چنگی داعش بوونەو ناوچەكانیان جێهێشتووە, ئەندام پەرلەمانیكیشمانە هەیە كە خەڵكی فەلوجەیەو هەوڵی وەرگرتنی بەدەست هێنانی زانیاری دەدەین لەرێگای ئەمیشەوە بۆ راستی ئەم بابەتە. خۆ ئەسڵەن دوورنیە داعش كارێكی وا قیزەون بكات، چونكە كاری زۆر لەوەش نارۆڤانەتری ئەنجام داوه.
لەبنەماكانی مافی مرۆڤدا كرین و فرۆشتنی ئافرەت بەهیچ شێوەیەك بوونی نیەو بەهەموو شێوەیەك دژی مافی مرۆڤ و ئەخلاقی مرۆڤایەتییە, لە ئاینی پیرۆزی ئیسلامییش مامەڵەكردنێكی وا لەگەڵ ئافرەت بوونی نیەو دژی هەموو پێوەرەكانی ئاینی پیرۆزی ئیسلامیشە , خۆ لە ئیسلامدا بەپێی ئایات و فەرمودەكان ئەوپەری ریز و قەدر لە ئافرەت گیراوەو پیگەی تایبەت بە ئافرەت بەخشراوە، بەڵام تیرۆریستان دورن لە بنەماكانی ئاینی ئیسلام و مرۆڤایەتی.
ماوەیەك لەمەوبەر باس لە فرۆشتی كچە ئێزیدیەكان دەكرا كە گوایە داعش ئەم كچانەی بردووە بۆ فەلوجەو لە بازارەكاندا دەیانفرۆشێت, بەڵام دووای ئەوەی بەدووا داچوونم كرد لەگەڵ شێخەكانی ناوچەی فەلوجە ئەوان رەتیان كردەوە كە شتێكی وا بونی هەبێت و بە شێوەیەكی مەیدانیش هەوڵی بەدەست هێنانی زانیاریم دا لەم بارەیەوە، بەڵام بابەتەكە تەنها پروپاگەندە بوو.
سەرباز واحد




