كه‌ركووك..به‌غدا وا ساڵێكه مووچه‌ی 7 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری نه‌داوه

هه‌ولێر- KDP.info-7 هه‌زار كارمه‌ندى حكوومى له پارێزگاى كه‌ركووك ماوه‌ى ساڵێكه مووچه‌كانیان نه‌دراوه و ئه‌وانیش داوا ده‌كه‌ن به‌غدا به‌رپرسیاریه‌تى ئه‌و قه‌یرانه له ئه‌ستۆ بگرێت، چونكه ئه‌وان هۆكارى نه‌دانى پاره‌ى ئه‌و كارمه‌ندانه‌ن.
(سه‌لاح ده‌لۆ) به‌رپرسى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى كه‌ركووك گه‌رمیان به ماڵپه‌رى فه‌رمىی پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: هه‌زاران مووچه خۆر له شارى كه‌ركووك ماوه‌ى ساڵێكه له‌لایه‌ن به‌غداوه مووچه‌كانیان پێنه‌دراوه كه له‌سه‌ر پشكى په‌ترۆ دۆلار پیشوتر مووچه‌یان هه‌بووه، ئه‌وه بۆ نزیكه‌ى ساڵێك ده‌ڕوات هه‌رچاوه‌ڕوانن به‌ڵام به‌غدا وه‌ڵامى نه‌داونه‌ته‌وه له كاتێكدا پاره بۆ پارێزگاكانى دیكه و ژێر ده‌ستى داعش هه‌یه، به‌ڵام بۆ چى پاره بۆ شارى كه‌ركووك نییه.
ده‌لۆ ده‌یشڵێت، ساڵێكه هه‌موو بودجه‌ى عێراق له ڕێگاى نه‌وتى كه‌ركووكه‌وه دابین كراوه، به‌ڵام ئێستا به‌غدا به‌و شێوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌ى ده‌كات ئێمه سه‌یرمان لێدێت بۆچى به‌غدا نایه‌وێت پاره‌ى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه بدات له كاتێكدا ژیان و ماڵ و قوتى ڕۆژانه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و پاره‌یه كه وه‌رى ده‌گرن.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: نزیكه‌ى 7 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له‌سه‌ر پاره‌ى په‌ترۆ دۆلار مووچه‌یان هه‌بووه، به‌ڵام ئێستا ئه‌و پاره‌یان لێ بڕاوه.
كارزان هه‌ورامى




