موسلیح ره‌جه‌ب: په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستانه

هه‌ولێر-KDP.info-ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزبی سوسیالیستی دیموكراتی كوردستان (موسلیح ره‌جه‌ب) ده‌ڵێ، ئێمه له‌گه‌ڵ په‌یامی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان داین، په‌یامی (سه‌رۆك بارزانی) به گرینگ وه‌سف ده‌كه‌ین، چونكه له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان دایه.
)موسلیح ره‌جه‌ب) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزبی سوسیالیستی دیموكراتی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: ئه‌مڕۆ ئێمه وه‌ك كورد به قۆناغێكی هه‌ستیاردا تێپه‌ڕ ده‌بین، ئه‌مڕۆ میلله‌تی كورد پێویستی به‌وه‌یه هه‌موو لایه‌نه‌كان پێكه‌وه چاره‌یه‌ك بدۆزنه‌وه و ئه‌و قه‌یرانانه چاره بكه‌ن، نه‌ك له په‌رله‌مان باسی بابه‌تێك بكه‌ن كه په‌یوه‌ندی به ئه‌وانه‌وه نیه، كاری په‌رله‌مان نیه سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵبژێرێت، به‌ڵكو كاری په‌رله‌مان ئه‌وه‌یه چاودێری حكوومه‌ت بكات و پرۆژه‌یاسا په‌سه‌ند بكات، من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م سه‌رۆكی هه‌رێم له‌لایه‌ن گه‌له‌وه هه‌ڵبژێردرێت، ئه‌وه مافێكی سروشتی هاووڵاتیانی كوردستانه و هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناتوانێت ئه‌و مافه له هاووڵاتیان وه‌ربگرێت.
گوتیشی: ئێمه وه‌ك حزبی سوسیالیست پشتگیری له په‌یامی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، په‌یامێك بوو له كات و ساتی خۆیدا بوو، له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان دایه، ئێمه ئه‌مڕۆ پێویستمان به سازان و ڕێككه‌وتن و یه‌كڕێزی و یه‌كده‌نگی هه‌یه، پێویسته كورد له‌م قۆناغه‌دا ببێته یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موومان پێكه‌وه له‌و قۆناغه ڕزگار بین و به هیوا و ئاواته‌كانی خۆمان بگه‌ین، ئه‌مڕۆ كاتی ئه‌وه‌ی تۆ خزمه‌ت پێشكه‌ش به هاووڵاتیانی خۆ بكه‌یت، ئه‌مڕۆ كاتی ئه‌وه نیه باس له پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكرێت و قه‌یرانێكی دیكه زیاد بكه‌ین، بۆیه ئێمه په‌یامی (سه‌رۆك بارزانی) به گرنگ وه‌سف ده‌كه‌ین چونكه له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان دایه".
رابین شێروانی




