وڵاتانی عهرهبی لهههوڵی پرچهككردنی پێشمهرگه دان

ههولێر-KDP.info- بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی (تەلگراف) بەشێک لە وڵاتانی عەرەب لە هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگایەکدان بۆ پڕچەککردنی کورد کە پێویست بە وەرگرتنی ڕهزامهندیی ئەمەریکاوە نەکات.
بهگوێرهی ڕاپۆرتێكی (تهلهگراف) سەرەڕای ڕێگرییەکانی ئەمەریکا و عێراق بۆ ناردنی چەک و تەقەمەنی پێویست بۆ هیزەکانی پێشمەرگە، بەڵام بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی داعش بەهەڕەشەییەکی گەورە لە ناوچەکە دەزانن و پێیانوایە تاکە هێزی کاراش لە ناوچەکەدا کە بتوانرێت پشتی پێببەسترێت کوردە هەربۆیەش پێویستە چەک و تەقەمەنی پێویستیان هەبێت.
ڕاپۆرتەکه ئاماژهیشی داوه کە بەرپرسانی باڵای وڵاتانی عەرەبی لە هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگایەکدان کە بتوانن چەک بۆ کورد بنێرن بەبێ گەڕانەوە بۆ ڕەزامەندی ئەمەریکا و لەو بارەیەوە گوتویانە ئەگەر ئەمەریکا و ڕۆژئاوا ئامادە نەبن بەجیددی مامەڵە بۆ تێکشکاندنی داعش بکەن، ئەوا ئێمە ڕێگایەکی نوێ دەدۆزینەوە بۆ مامەڵە کردن لەگەڵ هەڕەشەکانی داعش لەناوچەکەدا.
شیاوی گوتنە، هەوڵە دیپلۆماسیەکانی کورد لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە وایکردوە کە بیر لەهاریکاریکردنی کورد بکەنەوە و، متمانەیان پێیان هەبێت، هەربۆیەش داوایان لە ئەمەریکا کردوە کە یان بەجیددی هەڕەشەکانی داعش بهههند وەربگرێت، یاخود ڕێگابدەن با هێزە چالاکەکانی ناوچەکە کە پێشمەرگەیه ڕاستەوخۆ و بێ گەڕانەوە بۆ بەغدا چەک و پێداویستی سەربازی پێشکەوتویان بۆ دابین بکرێت.
و/ خالید ئەحمەد




