له دوو گوند تیرۆریستان موشه‌كباران كران و مۆڵگه‌یه‌كیشیان خاپوور كرا

هه‌ولێر-KDP.info- هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، به هه‌ماهه‌نگیی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان، له میحوه‌ری خازر، چه‌ند مۆڵگه و گردبوونه‌وه‌یه‌كی داعشانیان مووشه‌كباران كرد و، مۆگه‌یه‌كیشیان له میهوه‌ری رۆژاوای دیجله خاپوور كرد.
سه‌ه‌عات 11:45 خوله‌كی ئه‌مشه‌وی پێنجشه‌ممه‌یه، چه‌ند مۆڵگه و گردبوونه‌وه‌یه‌كی تیرۆریستانی داعش، چه‌ندین جار له لایه‌ن هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه، له گوندی گه‌زه‌كان و توله‌به‌نی سه‌ر به میحوه‌ری خازر، موشه‌كباران كران و، به‌پێی زانیارییه به‌راییه‌كانیش كوژراوێكی زۆریان لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه و هه‌ر ئه‌مشه‌و، هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان، مۆڵگه‌یه‌كی تیرۆریستانیان له میحوه‌ری رۆئاوای دیجله كرده ئامانج و كوژراویان لێكه‌وته‌وه.
له‌و هێرشه‌دا، هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی به چه‌كی قورسی زه‌مینی و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان به ئاسمانه‌هێرشه‌كانی، مۆڵگه‌یه‌كی تیرۆریستانیان له گوندی ته‌شتێ به‌رامبه‌ر دووڕێیانی كه‌سكێ-میحوه‌ری رۆژئاوای دیجله بۆردوومان كرد.
به‌پێی زانیاریی وردی هه‌واڵگری و فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، له‌و بۆردوومانه‌دا تیرۆریستانی داعش زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆری ماددییان لێكه‌وتووه‌ته‌وه و كوژراویشیان هه‌یه.




