٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھەرێم بەرەو سەربەخۆییی ئابووری هەنگاوی نا

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر -KDP.info- جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان گوتی، مانگی ڕابردوو، ھەرێمی کوردستان، 75%ـی نەوتەکەی خۆی فرۆشتووە و، 25%ـیشی ناردووە بۆ عێراق؛ جا ئەگەر بەغدا ئەم مانگەیش ڕێککەوتنەکە پێشێل بکات، ئەوا لەمەودوا ھەرێم 100% نەوتی خۆی دەفرۆشیت و، هیچی لێ نانێرێت بۆ بەغدا.
(دڵشاد شەعبان) جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: "ھەرێمی کوردستان لەو مانگی شەشەدا ڕێژەی 75%ـی نەوتی کوردستانی سەربەخۆ ڕەوانەی دەرەوەی کردووە و، فرۆشتوویەتی؛ ئەو کارە یەكەم ھەنگاوە بەرەو سەربەخۆیی ئابووری."
(دڵشاد شەعبان) گوتیشی: "ئەگەر بەغدا ئەم مانگەیش هەر لەسەر بەزمەکەی جارانی بێ و، ڕێککەوتنەکەی هەولێر ــ بەغدا پێشێل بکات، ئەوا نەوتەکەی خۆمان، 100% بۆ خۆمان دەیفرۆشین و، ئیتر نەوتی خۆمان ڕادەستی بەغدا ناکەین."
گوتیشی، ھەوڵی چڕوپڕ ھەیە لە داھاتی نەوتی خۆمان بەر لە جەژنی ڕەمەزان، مووچەی مانگی پێنج دابەش بکرێت.
(شەعبان) ڕایشیگەیاند: "وردە ورەدە فەرمانبەران لە ھەواڵی بە پەلەی مووچە ڕزگاریان دەبێت و، دەست دەکرێتەوە بە پڕۆژە و وەبەرھێنان؛ ئەگەر ئێمە یەکهەڵوێست بین، ھەموو کێشە و قەیرانێکمان پێ چارە دەکرێت."

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار