پێشمەرگە لە باشیکدا هێرشێکی داعشی شکاند

باشیك -KDP.info- فەرماندەی میحوەری باشیک ئاشکرای کرد، ئەم ئێوارەیە دوو تیرۆریستی خۆکوژ ویستیان خۆیان بە سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگەدا بتەقێنەوە، بەڵام ھەر زوو ھێزی پێشمەرگە تەقەیان لێ کردن و، کوژران.
فەرماندەی میحوەری باشیک (حەمید ئەفەندی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "سەعات حەفتی ئەم ئێوارەیە لە گوندی خراپدەلیل لە میحوەری باشیکدا دوو تیرۆریستی خۆکوژ ویستیان خۆیان بگەیێننە سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگە و، خۆیان بتەقێنەوە، بەڵام ھەر زوو ھێزی پێشمەرگە زانییان پێیان و، تەقەیان لێیان کرد و، ھەردوو تیرۆریستەکەیان کوشت."
(حەمید ئەفەندی) گوتیشی، ھێزی پێشمەرگە ئامادە و، لەسەرهەستن و، لێ ناگەڕێ داعشیان لێ نزیک ببێتەوە.
بڵند ئیبراھیم




