"په‌رله‌مان بووه‌ته شوێنی موزایه‌ده‌ی سیاسی"

به‌غدا-KDP.info- ئه‌مڕۆ وه‌زیرێكى نوێ بە یاسا سوێندى خۆی خواردووە؛ ده‌یشڵێت ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق شوێنى هەقپارێزی نییه، به‌ڵكو بووەته شوێنى خۆپەچنان (مزایه‌ده)ى سیاسى.
(د. ئه‌شواق جاف) لە ئه‌ندامە پارتییەکانی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق وا بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان گوت: "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه پەرلەمانتارانی عێراق کۆ بوونەوە؛ بەها ئەعرەجی جێگرى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقى فیدراڵیش هاتە پەرلەمان و ماوەی سەعاتێک باسى وزه و كاره‌با و، هەروەها باسی رێككه‌وتنەکەى هه‌رێم و به‌غدایشی كرد. جا به ڕاستى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق شوێنى داکۆکی لە هەق نییە، به‌ڵكو بووەتە شوێنی خۆپەچنان (مزایەدەی سیاسی)؛ هەندێ پەرلەمانتار خۆیان دەپەچنی و، بە هاشوهووشەوە بەبێ بەڵگە، دەیانگوت نابێ مووچە بدرێت به هه‌رێم!"
(د. ئه‌شواق) گوتیشى: "جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران گوتى هه‌رێم چه‌ند نه‌وت ڕه‌وانه بكات ئه‌وه‌نده پاره‌یه ده‌نێرین، منیش لێی هاتمە دەنگ و،، گوتم جا کوا وایە؟! ئەوەتا هه‌رێم له مانگى چوار و پێنج‌دا له بڕە دیاریكراوەکەیش نەوتی زیاتری ناردووه، كه‌چى بەغدا هەر نیواونیو هەقەبوودجەی هەرێمی ناردووە! گوتیشم خۆ بوودجه‌ى پێشمه‌رگه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به نه‌وتەوە نییه، بۆ ناینێرن؛ خۆ پێشمەرگە به‌شێكه له هێزە زه‌مینییەکەی عێراق؛ دە با دان بە هەقدا بنێن کە حكوومه‌تى ناوه‌ند یاساى بوودجه‌ى ئه‌مساڵى پێشێل كردووه."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق گوتیشى: "له دانیشتنەکەى ئه‌مڕۆدا (محه‌مه‌د ده‌ڕاجى) وه‌كو وه‌زیرى پیشه‌سازى حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ متمانه‌ى پێ به‌خشرا و، بە یاسا سوێندى خۆی خوارد."
نه‌شوان به‌رزنجى




