عه‌بادی ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ هه‌رێم دانوستان بكات

به‌غدا-KDP.info-(عه‌ره‌فات كه‌ره‌م) ده‌ڵێ، حكوومه‌تی عێراق پێیوایه كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ته‌كنیكین و سیاسی نین.
دکتۆر (عەرەفات کەرەم) ئەندامی فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق ھاتبووە پەرلەمانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی کێشەی کارەبا و وزە و، پەیوەندیی ھەرێم و بەغدا؛ بە قسەی ئەو بێ بەغدایش پابەندە بە ڕێککەوتنەکەی هەولێر ـ بەغداوە، بەڵام لەبەر کێشەی تەکنیکی نەیتوانیوە ئەرکی خۆی جێبەجێ بکا، نەکو کێشەی سیاسی."
دکتۆر (عەرەفات کەرەم) دەیشڵێت: "جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی لەوەکرد ئەوان بەپێی ھەناردەی نەوت پارە بۆ ھەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکەن وئێمەش وه‌ڵامان دایەوه کە لەیاسای بودجە بەو شێوەیە نیە، بەڵام وەک خۆی گوتی ھەر ئەوندە پارەیان لەبەردەستدایە."
دەیشیگوت: "سەرۆکوەزیرانی عێراق بەنیازە لەگەڵ ھەرێمی کوردستاندا دانوستان بکات، بەڵام دیار نییە ھەرێم لە چ ئاستێک‌دا دانوستانیان لەگەڵدا دەکات."
بڵند ئیبراھیم




