١٣ كەس لە برسیەتیدا مردن

مووسڵ-KDP.info-13 مووسڵی لەبەر برسیەتی ئەمری خوایان کردووە و، 6 داعشە تیرۆریستیش لە تەلەعفەردا، کەوتوونەتە بەر بۆردومان و تێداچوون.
سەعید مەموزینی بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ـی پارتی لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "خەڵكی مووسڵ لە سای سەر داعشەوە حاڵیان شڕە و، برسیەتی تەنگی بە خەڵکەکە هەڵچنیوە؛ ئەمڕۆ پێنجشەمە، لە نەخۆشخانەكانی شاری مووسڵدا 13 كەس، لەبەر برسیەتی مردن."
مەموزینی دەیشڵێ: "ئەمڕۆ هاوپەیمانان مۆڵگە داعشێکیان لە شارۆچكەی تەلەعفەردا کوتاوە و، هەر هیچ نەبێ 6 داعشە تیرۆریستیان کوشتووە."
هەژار مەموزینی




