٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئه‌م چوار پۆسته‌ی سلێمانی به‌ش كران

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info-  سەرۆكی لیستی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێ بە گوێرەی‌ ڕێكەوتنی‌ یەكێتی و كۆمەڵ‌ و یەكگرتوو،‌ ئاڵوگۆڕ لە دوو پۆستی‌ بەڕێوەبەری‌ ناحیە ‌و دوو قائیمقامی‌ پارێزگای سلێمانیدا كراوە. گوتیشی كەی مافی ئێمەیش لە هەڵەبجە درا، خێرا كاندیدی خۆمان دیاری دەكەین.

(زیاد كاكەڕەزا) سەرۆكی لیستی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بە گوێرەی‌ ڕێكەوتنی‌ (یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و، كۆمەڵ ‌و یەكگرتووی‌ ئیسلامیی‌ كوردستان)، ئاڵوگۆڕ لە دوو پۆستی‌ بەڕێوەبەری‌ ناحیە‌ و دوو قائیمقامی‌ پارێزگای سلێمانیدا كراوە. بەڵام پۆستەكانی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە پارێزگای سلێمانیدا هێشتا هەروەك خۆیەتی و كاندیدەکانمان دەستبەكار نەبوونە و كەسمان دانەناوە, ئاخر ئێمە لە 18\2\2015وە داوای پۆستی قایمقامی ناوەندیی پارێزگای هەڵەبجەمان كردووە، بەڵام هێشتایش هەر پێمانی ڕەوا نابینن کەچی هەقی خۆیشمانە."
سەرۆكی لیستی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەیشڵێت: "ئێمە لە هەقی خۆمان خۆش نابین و، تا بەشەپۆستی خۆمانمان لە پارێزگای هەڵەبجە پێ نەدەن، لە حكوومەتە خۆجێییەكەی سلێمانییشدا بەشدار نابین؛ کەینێ هەقەپۆستەکانمانیان دا، دەستوبرد کەسی بۆ دیاری دەکەین."


سەرباز واحید

هەواڵی پەیوەندیدار