شه‌ممه‌ی دابێ پێنج لایه‌نه سیاسییه‌كه‌ی هه‌رێم كۆ ده‌بنه‌وه

هه‌ولێر -KDP.info-سه‌رۆكى فراكسیۆنی بزوو‌تنه‌وه‌ى ئیسلامى له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێت، داوایان كردووه گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان و پرسه‌كانى دیكه به ته‌نیا له‌نێوان پێنج حزبى كوردستانى نه‌بێت و لایه‌نه‌كانى دیکەیش به‌شدار ببن..ده‌یشڵێ، شه‌ممه‌ی دابێ پێنج لایه‌نه سیاسییه‌كه‌ی هه‌رێم كۆ ده‌بنه‌وه.
شوان قه‌ڵادزەیى سه‌رۆكى فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان له‌په‌رله‌مانى كوردستان به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی پارتىی دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "بڕیاره شه‌ممه‌ى دابێ پێنج حزبى كوردستانى لە شاری هەولێردا كۆ ببنه‌وه و، پرسى یاساییى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان و چه‌ند پرسێكى گرنگی وه‌ك ده‌ستورى هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ بکەن و، لەسەری بسازێن؛ داوامان كردووه ئێمەیش لەو كۆبوونه‌وه گرنگانەدا هەبین و، پرسمان پێ بکرێت و، هەر ئەو چوار پێنج لایەنە ئەو باسە گرنگانە تاوتوێ نەکەن؛ ئاخر پرسی وا گرنگ ڕه‌هه‌ندى نیشتمانی‌یان هه‌یە."
گوتیشى: "به داخه‌وه هەندێک هه‌وڵیاندا بەبێ سازان کارەکە بکەن، به‌ڵام ئێستا سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان پێیان لەسەر سازان داگرتووە. به تایبه‌تى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى هه‌ڵوێستى تازه‌ى له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه هه‌یه و ده‌بوو به‌شدارێکى سه‌ره‌كیی كۆبوونه‌وه‌كان بێت".
كارزان هه‌ورامى




