پێده‌چێت حه‌فته‌ی دابێ به‌غدا 400ملیار دینار ڕه‌وانه‌ی هه‌ولێر بكات

هه‌ولێر -KDP.info- په‌رله‌مانتارێكی كورد له به‌غدا ده‌ڵێ، پێده‌چێت حه‌فته‌ی دابێ به‌غدا پاره‌ی هه‌رێم ڕه‌وانه بكات و وایشی ده‌بینیت كه بڕه‌كه‌ی 400ملیار دینارێک بێ.
سه‌رحان ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی لیژنه دارایی و ئابوورییەکەی په‌رله‌مانی عێراق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "بە گوێرەی جاران بێ، حکوومەتی عێراق ده‌بێت تاوه‌كو 10ـی ته‌مووز هەقەبوودجه‌ی مانگی حوزه‌یرانی هه‌رێم ڕەوانە بكا، کەواتە دەبێ تا حەفتەی دابێ ناردبێتی."
سه‌رحان ئه‌حمه‌د گوتیشی: "چاوه‌ڕوان ده‌كرێت 400ملیار بنێردرێت، به داخه‌وه به‌غدا هیچ گوێی لە ڕێککەوتنەکە نییە و، هەر خەریکی سیاسەتە شۆڤینییە کوردکوژانەکەیەتی."
سه‌رحان ئه‌حمه‌د دەڵێت: "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە گوێرەی ڕێكه‌وتنەکە ئەرکی سەر شانی خۆی جێبەجێ کردووە و دەیکا، کەچی به‌غدا هەر لاملە؛ جا ئه‌گه‌ر به‌غدا هەروا لاملی بکات و، ڕێککەوتنەکە پێخوست (پێشێل) بکا، هه‌رێمی كوردستانیش خۆ ڕێی لێ نەبڕاوە و، ڕێگای دی دەگرێتە بەر."
یه‌حیا سابیر




