پێشمه‌رگه له‌رۆژئاوای كه‌ركووك جوڵه‌ی له داعش بڕیوه

هه‌ولێر -KDP.info- فه‌رمانده‌یه‌کی پێشمەرگە ئاماژه‌ی دا هاوپەیمانان بنكه و باره‌گاكانى داعشیان لە دەڤەری كه‌ركووك تێرکوت کردووە و، داعش لە ناچاریدا لە چەند شوێنێك پاشه‌كشه‌ی كردووه و، پێشمه‌رگه خۆیان گورجەوە کردوووە.
حسێن یه‌زدانپه‌نا فه‌رمانده‌ى هێزى پێشمه‌رگه له كه‌ركووك به ماڵپه‌ڕى فه‌رمىی پارتى ڕاگه‌یاند: "دره‌نگانى دوێشه‌و فڕۆكه‌ى هاوپه‌یمانان بنكه و باره‌گاكانى داعشیان وێران كردووه و، هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانیش به‌ره‌و گوندى گووبه‌یبه و چه‌ند شوێنێكى دیكه تەکیان داوەتە پێشەوە؛ وه‌ك هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان هه‌میشه ئامادە و لەسەرهەستین، نەکا داعش هێرش بهێنێت؛ به تایبه‌تى هەر ئا له‌م چه‌ند ڕۆژەدا داعش خۆی گورجەوە کردبوو بجووڵێت بەڵام پێشمه‌رگه دەستوبردی کرد و جووڵەی لێ بڕی."
گوتیشى: "پێشمەرگە كۆگایه‌كى گه‌وره‌ى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی داعشی کوتاوە و، زەرەرێکی زۆری لە داعش داوە؛ ئێستا حاڵی داعش له باشوور و ڕۆژئاواى شاره‌كەدا شڕە و، له حه‌ویجه‌یشەوە خراپ شکاوە."
کارزان هه‌ورامى




