هه‌رێم هاوشێوه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕاپۆرتێكی ده‌بێ

هه‌ولێر-KDP.info-دیندار زێباری ده‌ڵێ، هه‌رێمی كوردستان به‌م‌نزیكانه وەک وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕاپۆرتێكی ڕه‌وشی مافی مرۆڤ له هه‌رێم بڵاو ده‌كاته‌وه.
سه‌رۆكی لێژنه‌ی باڵای به‌دواداچوون و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ڕاپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ڕایگه‌یاند: "وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هەموو ساڵێ ڕاپۆرتێک ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی مافی مرۆڤ له جیهاندا بڵاو ده‌كاته‌وه و، ڕه‌خنه و سه‌رنج و تێڕوانینی خۆی ده‌خاته ڕوو. ڕۆژی 25/6/2015 جۆن كیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دوا ڕاپۆرتی ساڵی 2014ـی وه‌زاره‌ته‌كه‌یانی ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی مافی مرۆڤ له جیهان بڵاو كرده‌وه و، چه‌ند تێبینی و سه‌رنجێكیشی ده‌رباره‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستان خستووەتە ڕوو."
د. دیندار زێباری سه‌باره‌ت به‌و ڕاپۆرته گوتی: "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەو بابەتەدا به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكادا زانیاریی ئاڵۆگۆڕ كردووه، ئه‌مه‌ش وای كردووه كه جۆره لێكتێگه‌یشتنێك له‌نێوان هه‌ردوو لادا هه‌بێت و، سه‌رنج و تێبینییه‌كان به هه‌ند وه‌ربگیرێت له هه‌ردوو لاوه."
زێباری ئه‌وه‌شی خسته ڕوو كه ژماره‌یه‌كی زۆر له كورده ئێزیدییه‌كان ئاواره بوونە و به دڕندانه‌ترین شێوه كومه‌ڵكوژ كران؛ داعش زۆر ئافره‌ت و منداڵ و پیاوی ئێزدییان بێسەروشوێن کرد. حكوومه‌تی هه‌رێم بوودجه‌یه‌كی تایبه‌تی ته‌رخان كردووه بۆ ئازادكردنی كچ و ئافره‌ته ڕفێندراوه‌كان و، هەتا دنیا نەهێنێتە سەربار کە ئەوەی بە ئێزدییەکان کراوە، جینۆساید و قڕکردن و پاکتاوکردنە، واز ناهێنیت."
سه‌رۆكی لێژنه‌ی باڵای به‌دواداچوون و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ڕاپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ڕایشیگەیاند: "جگه له ئێزدییه‌كان، خەڵکی پارێزگای ئه‌نبار، دەیان‌هەزاریان لێ ئاواره بووە، بەڵام لێ نەگەڕان بەبێ بەرعۆدە (كه‌فیل) بچنه به‌غدا، بۆیه ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان كرد و، به‌شێك له‌و ئاوارانه له ڕێكه‌وتی 25/4/2015 له ڕێگای فڕۆكه‌خانه نێوده‌وڵه‌تییەکەی هه‌ولێره‌وه گه‌یشتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان و به پێی ئامار، هه‌زاران كه‌س له ئاواره‌كانی ئه‌نبار له هه‌رێم نیشته‌جێن."
سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی گرتووخانه‌كان و ئه‌شكه‌نجه‌دان له هه‌رێمی كوردستاندا، زێباری گوتی: "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه هه‌وڵی داوه بە گوێرەی پێوەر و پێودانگە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ، لە هەموو ڕوویەکەوە بارودۆخی زیندانیان و ڕاگیراوان باشتر بكات؛ به‌پێی ماددەی ٣٣٣ـی یاسای سزا لە عێراق، ئه‌شكه‌نجه‌دان تاوانه؛ ئه‌گه‌ر تۆمه‌تبارێك له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه ئه‌شكه‌نجه درابێت مافی یاسایی خۆیه‌تی سكاڵا تۆمار بكات و، شکاتی ئه‌شكه‌نجه‌دەرەکەی بکات. له‌م باره‌یه‌وه چه‌ندین لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه پێك هاتووه بۆ کۆڵینەوە لەو پۆلیسانەی دەست چووە بە ئەشکەنجەدا."
له‌باره‌ی هێشتنه‌وه‌ی ڕاگیراوان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن به‌ر له دادگاییكردنیان زێباری ڕایگه‌یاند: "وه‌زاره‌تی ناوخۆ هەموو مانگێک لیستی ناوی ڕاگیراوان ڕه‌وانه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌كات، به هه‌مان شێوه ئه‌و ڕاگیراوانه‌ی له شه‌ش مانگ زیاتر له به‌شه‌كانی گرتن و گواستنه‌وه‌ی پۆلیسی پارێزگاكاندا ڕاگیراون و په‌ڕاوه‌كانیان یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه، ناویان به لیست ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی پارێزگاكان ده‌كرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان. له‌لایه‌كی دیكه‌وه چه‌ندین ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی و ناحكوومی و لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی به‌ندیخانه‌كانیان كردووە."
زێباری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه سزای له‌سێداره‌دان له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی مافی مرۆڤدا ناگونجێت، بۆیه له هه‌رێمی كوردستان به‌رته‌سك كراوه‌ته‌وه به جۆرێك كه له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ ده‌گونجێت؛ کەچی عێراق هێشتا دووەم پرۆتۆكۆلە ئیختیارییەکەی په‌یمانە نێوده‌وڵه‌تییەکەی مافی شارستانی و سیاسیی تایبه‌ت به سزای له‌سێداره‌دانی په‌سه‌ند نه‌كردووه. سه‌باره‌ت به تاوانه‌كانی تیرۆر له هه‌رێمی كوردستاندا ساڵی 2006 یاسای ژماره (3) ده‌رچووه كه تایبه‌ته به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، بەڵام ئه‌و یاسایه كاتییه و تا 16/7/2016 كار به‌و یاسایه ده‌كرێت؛ مه‌گه‌ر ئەوەی له‌به‌ر بارودۆخی ئه‌منی ماوەکەی درێژ بکرێتەوە."
دەرباره‌ی ڕه‌وشی ئافره‌تان و منداڵانیش گوتی: "به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاماره‌كانی توندوتیژی دژ به ئافره‌تان كه‌می كردووه لە چاو ساڵی 2013ـدا؛ ساڵی ٢٠١٤ ڕێژه‌ی سكاڵاتۆماركردنیش زیادی كردووه لە چاو 2013ـدا."
دیندار زێباری سه‌باره‌ت به میدیای ئازادیش گوتی: "ئازادیی ڕاگه‌یاندن و ڕاده‌ربڕین بۆ هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستانی به پێی یاسا فه‌راهه‌م كراوه؛ بۆیه‌یش لە هەرێمی کوردستاندا به سه‌دان ڕۆژنامه و گۆڤار و ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆن بە پێی ڕێوشوێنی تایبه‌ت مۆڵه‌تی كاریان دراوەتێ و ئازادانە کار دەکەن. مافی ڕۆژنامه‌نووس و میدیاكاران به پێی یاسا پارێزراوه. وه‌زاره‌تی ناوخۆ هەوڵی داوە هەقی ڕۆژنامه‌نووسان پێشێل نەکرێت، هەڵبەت زۆرجار ڕۆژنامه‌نووس به تاوانێك ده‌ستگیر ده‌كرێت كه په‌یوه‌ندیی به كاری ڕۆژنامه‌گه‌رییه‌وه نییه. له‌م حاڵه‌تەیشدا به‌پێی سزایاسا ژمارە ١١١ هەموارکراوەکەی ساڵی ١٩٦٩ـی عێراق، مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت."
دەیشڵێت: "وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری، هۆشداریی داوەتە ئەو كه‌ناڵ و ده‌زگا بینراو و بیستراوانەی یاسایان پێشێل کردووە یان بەرنامەی خراپ و ئەفال‌تێکدەریان پەخش کردووەتەوە."
دەربارەی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیش كه له 30ی نیسانی 2014ـدا کرا، زێباری دەڵێت: "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وا خۆی بە کردەوە دیموکراسی دەچەسپێنێت و، له‌بەر خاتری ئەو پرۆسه دیموكراتیکەی باوەڕی تەواوی پێیەتی، چاودێرانێکی زۆری بانگ کرد، هەم نێودەوڵەتی و هەم ناوخۆیی، تا بێن و، چاودێریی هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌كە بكه‌ن؛ ئەوە بوو زیاتر له 1249 چاودێری نێوده‌وڵه‌تی و 278 میدیای نێوده‌وڵه‌تی و 1325 میدیای ناوخۆیی تۆمار كراون و هه‌ڵبژاردنه‌كان به قسەی یووئێنو چاودێرە نێودەوڵەتییەکان خۆیان و، كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش، هەڵبژاردنێکی پاک و خاوێن بوو؛ هه‌رچه‌نده لایه‌نه به‌شداربووكان چەند سكاڵایەکیان تۆمار كرد، بەڵام ئەوەندە نەبوو کار بکاتە سەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکە."
زێباری سه‌باره‌ت به یه‌كخستنی هێزی پێشمه‌رگه و ڕۆڵی پێشمه‌رگه له ئازادكردنەوە ناوچە داگیرکراوەکان و دەرپەڕاندنی داعش‌یش، گوتی: "ئه‌و داموده‌زگا و یه‌كه سه‌ربازیانه‌ی كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانن، به شێوه‌یه‌كی یاسایی و فه‌رمی ئه‌ركی پاسه‌وانی و پاراستنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان پێ سپێردراوه و، به فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرۆسه‌ی یه‌كخستن و ڕێكخستنه‌وه‌ی له‌شكر و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌ستی پێكردووە و به‌رده‌وامه؛ له كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشدا یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و، دامەزراندنی هێزێکی سەربازی‌نیشتمانی بووەتە كارێکی سەرەکی، بەڵام بێنەوبەردە لەگەڵ به‌غدادا و نەبوونی بوودجەی پێویست، جارێ کارەکە ماویەتی و، بە تەواوەتی سەری نەگرتووە. به‌شێكی زۆری ئه‌و ناوچانەی داعش داگیری کردبوون، ڕزگار كراونەتە‌وه، بەڵام لەبەر ئەوەی لە پێشەنگی شەڕەکەوە نزیکە و، ئاو کارەبایان لێ نییە، خەڵکەکە جارێ پێیان خۆش نییە و، نایشوێرن بگەڕێنەوە."
سه‌باره‌ت به پرسی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان زێباری گوتی: ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی یاسای ژماره (4)ـی ساڵی 2011 دامه‌زراوه، ئه‌م یاسایه له 2/5/2011 له دانیشتنی ژماره 11ـی په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه و دواتر په‌سند كراوه و ئێستاش كار به‌و یاسایه ده‌كرێت، به مه‌به‌ستی دانان و داڕشتنی بنه‌ماكانی ئاسایشی هه‌رێم و ڕوونكردنه‌وه‌ی پێكهاته تایبه‌ته‌كانی ئەو ئه‌نجومه‌نه؛ له‌وەتی شەڕی داعشمان تووش بووە، ئاژانسی پاراستنی هه‌رێمی كوردستان ڕۆڵێكی دیار و به‌رچاوی هه‌بووه له‌و شه‌ڕه‌دا و، به‌رده‌وام له هه‌ماهه‌نگیدایه له‌گه‌ڵ وڵاتانی هاوپه‌یمان له شه‌ڕی داعشدا و، ڕۆڵێكی سه‌ره‌كیی هه‌بوو له سه‌ركه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگەدا."
ئاخرقسە د. دیندار زێباری ئه‌وه‌ی خسته ڕوو كه به تێروته‌سه‌لی وەڵامی ڕاپۆرته‌كه ده‌ده‌نه‌وه و، ئێستا لێژنه‌ی باڵای به‌دواداچوون و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ڕاپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان سه‌رقاڵی به‌دواداچوون و وه‌رگرتنی زانیاریی ڕاست و ژماره و داتانە و، هه‌وڵ ده‌ده‌رێت بەم‌زووانە حكوومه‌تی هه‌رێم هاوشێوه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا ڕاپۆرته‌وه‌ڵامی خۆی هه‌بێت له‌م ڕووه‌وه.




