٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خێرخوازیک خەرجی دامەزراندنی پرۆژەیەكی گرینگی تەندروستی دەکێشێت

سەرچاوە: KDP.info

چه‌مچه‌ماڵ -KDP.info- بە مەبەستی بەرەوپێشبردنی كەرتی تەندروستی لە سنوورەكە و پێشكەشكردن و گەیاندنی خزمەتی زیاتر بە خەڵكی شارەكە، خێرخوازێك بە پارەی خۆی بەردی بناغەی بەشی فریاكەوتنی لە چەمچەماڵ دانا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/7/2015ـدا لە ڕێوڕەسمێكی تایبەتدا و بە ئامادەبونی د. ڕێكەوت حەمەڕەشید وەزیری تەندروستی و د. میران محەمەد بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی و د. ڕێباز حاجی عەلی بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ و قائیمقام و کۆمەڵە بەرپرسێکی حكوومی و حزبی و، خەڵكی شارەكە، بەردی بناغەی بەشی فریاكەوتن دانرا؛ سالار فەقێ محەمەد زەنگەنە، خێرخوازێكی دانیشتووی شاری چەمچەماڵ، خەرجی پڕۆژەکە دەکێشێت.
لە سەرەتای ڕێوڕەسمەكەدا وێڕای دەستخۆشی لە خانەوادە و بنەمەڵەی فەقێ محەمەد، وەزیری تەندروستی جەختی كردەوە كە سنووری قەزای چەمچەماڵ زۆر پێویستی بە پرۆژەی گەورە و گرینیگی تەندروستی هەیە؛ا سوپاس و پێزانینی خۆی ئراستەی هەموو ئەو كۆمپانیا و سەرمایەدارانە كرد كە لە سەرەتای ئەم بارودۆخەی ئێستاوە هاوكاریی وەزارەتی تەندروستییان كردووە؛ هەوڵەكانی د. ڕێبازیشی بەرز نرخاند کە سەرنجی خێرخوازان ڕادەکێشێت و، کاری وەهایان پێ دەسپێرێت.
پاشان بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی گوتی: "خۆشحاڵم بەوەی كە هەڵمەتێك هەیە لە هەرێمی كوردستان بۆ هاوكاری وەزارەتی تەندروستی و، ئەو هەڵمەتە سنوری چەمچەماڵیشی گرتووەتەوە لە لایەن خێرخوازانەوه، هەروەها خەبات و قوربانیدانی خەڵكی چەمچەماڵ و تیمە تەندروستییەكانی بەرز نرخاند لە شەڕی تیرۆریستانی داعشدا.
ئینجا قایمقامی چەمچەماڵ سەرەڕای دەستخۆشی لە بنەماڵەی ناوبراو، خەمی لەوە دەخوارد کە چەمچەماڵ ئەگەرچی خەڵكی سەرمایەدار و دەوڵەمەندی زۆری لێیە کەچی کەمتر دێنە پیشەوە بۆ کاری خێرخوازی.
لە ئاخرەوە، سەردار فەقێ محەمەد بە ناوی بنەماڵەی فەقێ محەمەدەوە ئاماژەی بەوە كرد كە تەنها ئامانجیان خزمەتكردنی شاری چەمچەماڵ و دەوروبەریەتی؛ دەیشڵێت کاری گەورەتر لەوەیشیان بۆ خزمەتی خەڵکی دەڤەری چەمچاڵ بە دەستەوە.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیشدا دوای دانانی بەردی بناغەی بەشی فریاكەوتنی چەمچەماڵ بەڕێزان دكتۆر ڕێكەوت و، خاوەنی پرۆژەكە گرنگیی ئەم جۆرە كارە خزمەتگوزاریانەیان دووپات كردەوە.
كاروان جاف
 

هەواڵی پەیوەندیدار