هاتنی ئێرانییه‌كان بۆ هه‌رێم سنووردار ده‌كرێت

سلێمانی-KDP.info- سه‌رپه‌رشتیاری مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ ئاشكرای كرد، كار به‌و بڕیاره نوێیه ده‌كه‌ن كه هاتنی گه‌شتیاری ئێرانی بۆ هه‌رێم سنووردار ده‌كات، به شێوه‌یه‌ك كه گه‌شتیارانی ئێرانی له ساڵێكدا ته‌نیا چوار جار ده‌توانن سه‌ردانی هه‌رێم بكه‌ن و، ده‌بێت هه‌موو (15) ڕۆژ جارێكیش مۆڵه‌تی مانه‌وه‌یان بۆ نوێ بكرێته‌وه.
(ئه‌زوه‌ر مه‌حموود) سه‌رپه‌رشتیاری مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ به ئاژانسی هه‌واڵی ناوخۆی ڕاگه‌یاندووه، هه‌رچه‌نده پێشتر هاووڵاتیان و گه‌شتیارانی ئێرانی به ئاره‌زوی خۆیان هاتوچۆی هه‌رێمیان ده‌كرد، به‌ڵام لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌ماوه‌ی ڕابردوودا بڕیاریان دا كه هه‌ر گه‌شتیارێك كه ده‌یه‌وێت سه‌ردانی هه‌رێم بكات ده‌توانێت له ساڵێكدا ته‌نیا چوار جار گه‌شت بكات.
ڕوونیشی كرده‌وه، بڕیاره‌كه له یه‌كی حه‌وته‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت، له‌مه‌ودوا گه‌شتیارانی ئێرانی له ساڵێكدا ده‌توانن ته‌نها چوار جار سه‌ردانی هه‌رێم بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه ڕێگه‌یان پێ‌نادرێت.
سه‌رپه‌رشتیاری مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تیی باشماخ گوتیشی: "ئه‌و گه‌شتیار و هاووڵاتییه ئێرانیانه‌ی دێنه هه‌رێم مۆڵه‌تی (15) ڕۆژه‌یان بۆ ده‌كرێت، دوای ئه‌و (15) ڕۆژه ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ مه‌رزی باشماخ و مۆڵه‌ته‌كانیان نوێ بكه‌نه‌وه.




