باس لە ڕەوشی هەرێم دەكەن.. سەرۆكی فڕاكسیۆنە كوردستانییەكان لە بەغدا لە كۆبوونەوەدان

بەغدا- KDP.info- جێگری سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، ئێستا كۆبوونەوەی نێوان سەرۆكی فڕاكسیۆنە كوردستانییەكان لە بەغدا بەڕێوە دەچێت.
(د. تاریق گەردی) جێگری سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "لە ئێستادا كۆبوونەوەی سەرۆكفڕاكسیۆنە كوردستانییەكانی نێو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران ( ئارام شێخ محەممەد) دەستی پێكردووە".
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتیشی، كۆبوونەوەكە تایبەت دەبێت بە بارودۆخ و پێشهاتەكانی ناو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و باس لە ڕەوشی هەرێمیش دەكرێت.
نەشوان بەرزنجی




